سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵ هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر لیسته‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح راگه‌یاند
بەرهەم ساڵح.. جێگری دووەمی سکرتێری گشتی یەکێتی
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رهه‌م ساڵح له داهاتوودا جێی هیوای یه‌كێتی بوو بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رۆك له عیراق، له كوردستان، له یه‌كێتی، به‌ڵام تازه چانسی لاواز ده‌بێت و پێیوایه كارێكی باشی نه‌كردووه.
شوان رابه‌ر، بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند "له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ناو یه‌كێتی فشار و كێشه له‌گه‌ڵ د. به‌رهه‌م ساڵح هه‌یه و دوای نه‌خۆشكه‌وتنی جه‌نابی مام جه‌لالیش بۆشایی له سه‌ركردایه‌تی و له به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتیدا په‌یدا بوو، نه‌خاسمه له‌م دواییانه ململانێ له‌گه‌ڵ د. به‌رهه‌م هه‌یه، بۆیه ناوبراو بیر له دروستكردنی حزب و لیست ده‌كاته‌وه و دوێنێ لیستێكی له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن تۆماركرد".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، وێڕای ئه‌و كێشه و ململانێیه نه‌ده‌بوو ناوبراو ئه‌و كاره بكات، چونكه به‌دڵنیاییه‌وه لێره به‌ولاوه كێشه‌ی نێوانیان تۆختر و توندتر ده‌كاته‌وه، ناوبراو زیاتر له‌لایه‌ن یه‌كێتی دوور ده‌كرێته‌وه و لێی ده‌درێت.
شوان رابه‌ر وتی: "به‌رهه‌م ساڵح، وێڕای قابیلیه‌تی خۆی، به یه‌كێتی و به‌پۆسته‌كه‌ی به‌هێز بوو، لێره به‌ولاوه ئه‌و ته‌عاموله‌ی له‌گه‌ڵدا ناكرێت، خه‌ڵكی یه‌كێتی ناتوانن ئاوا پاڵپشتی بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا پاڵپشتی بكه‌ن و بیكه‌نه به‌دیل، ئه‌گینا زه‌ره‌ر ده‌كات، هه‌ژموونی كه‌م ده‌بێته‌وه، هه‌رچه‌نده نازانم كێی له‌گه‌ڵه ئه‌وه‌ش رۆڵ ده‌بینێت، به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ بڕوا ناكه‌م خه‌ڵكی زۆر گه‌وره و ناسراو و كاری له‌گه‌ڵ بن، بارودۆخی له پێشتر باشتر بێت".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵ جه‌ختیكرده‌وه: "به‌رهه‌م ساڵح له داهاتوودا جێی هیوای یه‌كێتی بوو بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رۆك له عیراق، له كوردستان، له یه‌كێتی، به‌ڵام تازه چانسی لاواز ده‌بێت و ئه‌و هه‌وڵه‌ی له‌سه‌ر ده‌بێته له‌كه، له‌به‌رامبه‌ریشدا خه‌ڵكی دیكه له‌نێو یه‌كێتی دێنه پێشه‌وه و رۆڵی خۆیان ده‌بینن. بۆیه پێموایه كارێكی باشی نه‌كردووه".
وه‌ك رابه‌ر روونیكرده‌وه "له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌سه‌ر لایه‌نه‌كاندا دابه‌شبووه بڕوا ناكه‌م به‌م شێوه‌یه خه‌ڵكی زۆر پاڵپشتی بكه‌ن له دروستكردنی حزب، یان له دروستكردنی لیست و له هه‌ڵبژاردنه‌كانیش، ئه‌گه‌ر ناوبراویش بیه‌وێت ببێته به‌دیلێكی كاریگه‌ر له كوردستان وه‌ك شتێكی نوێ، دیسان بڕوا ناكه‌م خه‌ڵكی زۆر لێ كۆبێته‌وه وه‌ك كاك نه‌وشیروان".
دوێنێ كه‌ریم به‌حری، نوێنه‌ری یاسایی قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند، به‌رهه‌م ساڵح جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان قه‌واره‌یه‌كی نوێی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆماركرد.
د. به‌رهه‌م ساڵح تائێستاش جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتییه، به‌ڵام زیاتر له ساڵێكه به‌هۆی تێبینییه‌كانی له‌سه‌ر دۆخی ناوخۆی حزبه‌كه‌ی، به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی نه‌كردووه.
AM:11:54:17/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 35513
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت