د. به‌رهه‌م ساڵح ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه پێشكه‌ش به‌یه‌كێتی ناكات
د. به‌رهه‌م ساڵح
وێستگه نیوز-
د. به‌رهه‌م ساڵح پێش ئه‌وه‌ی ماوه‌ی یاسایی تۆماركردنی قه‌واره‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆتایی بێت، ناوی قه‌واره‌كه‌ی "ئه‌مرۆ یان سبه‌ی" ده‌داته كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم، به‌ڵام ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش به‌یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ناكات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له د. به‌رهه‌م ساڵح، تایبه‌ت به‌وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "ئه‌مرۆ یان سبه‌ی د. به‌رهه‌م ساڵح قه‌واره‌كه‌ی له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تۆمارده‌كات و ئینجا په‌یامی خۆی ئاراسته‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ده‌كات".
سه‌رچاوه‌كه روونیكرده‌وه: "كه دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح به‌ناچاری ئه‌م ڕێگایه‌ی هه‌ڵبژاردن چونكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شوێن و پێگه‌یان له‌ناو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ نه‌هێشتبۆوه".
سه‌رچاوه‌كه، كه ئه‌ویش یه‌كێكه له ئه‌ندامانی قه‌واره‌كه‌ی د. به‌رهه‌م ساڵح، هه‌روه‌ها وتی: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێمانوایه كه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌م پێكهاته‌ی ئێستاوه‌ی ناتوانێت ده‌نگی پێویست بهێنێت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئایندی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه ئێمه لیستێكی هه‌ڵبژاردنی به‌هێز دروستده‌كه‌ین كه‌له چه‌ندین كه‌سایه‌تی پێكدێت و كه‌سایه‌تی لایه‌نه‌كانی تری هه‌رێمیشی تیادایه".
سه‌رچاوه‌كه وتی: "د. به‌رهه‌م ساڵح ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش به‌یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ناكات، به‌ڵام له‌دوای دروستبوونی ئه‌و قه‌واره‌یه یه‌كێتی خۆی سه‌ر پشكه چ ئیجرائاتێك له‌گه‌ڵ د. به‌رهه‌م ساڵح ده‌كات".
به‌پێی په‌یڕه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، هه‌ر ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یان سه‌ركردایه‌تی سێ كۆبونه‌وه له‌سه‌ر یه‌ك به‌بێ هۆكار ئاماده‌نه‌بوو یاخود بۆ ماوه‌یه‌كی ئابوونه‌ی نه‌دا ئه‌وا ئه‌ندامێتی لێ ده‌سه‌نرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه وتی به‌پێی په‌یڕه‌و بێت نه‌ك "كاك به‌رهه‌م به‌ڵكو زۆرینه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌په‌یڕه‌و لایانداوه".
سه‌رچاوه‌كه روونیكرده‌وه كه لیسته‌كه‌یان "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك زمانی زبر له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌كارناهێنێت و په‌یامه‌كه‌ی د. به‌رهه‌م ساڵحیش په‌یامێكی توند نابێت".
هه‌روه‌ها وتی: "ئێمه ناچین بیكه‌ین به‌هه‌ناو زه‌نا قسه بڵێن به‌ڕابردووی خۆمان، تا ئێستا شانازی به رابردووی خۆمانه‌وه ده‌كه‌ین، جیاوازییه‌كه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه، پێمانوایه به‌م تیمه‌ی ئێستای یه‌كێتی، یه‌كێتی ده‌نگی پێ نایه‌ت و خه‌ڵكی پێ كۆنابێته‌وه، ئه‌مه ئینشیقاق ناكه‌ین، بۆ نمونه وه‌ك ئه‌وه‌ی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران كردی، ئه‌م قه‌واره‌یه نمونه‌كه‌ی له‌وه‌وه نزیكه كه كاتی خۆی بزونه‌وه‌ی گۆڕان كردی".
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: "به‌رنامه‌یه‌كمان هه‌یه بۆ حكومڕانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م به‌رنامه‌یه خه‌ڵكی ناو لایه‌نه سیاسییه‌كان پاڵپشتی ده‌كه‌ن".
بڕیاره 1ی تشرینی دووه‌می 2017، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌نجام بدرێت، له ئێستاشدا كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی ده‌ستی كردووه به تۆماركردنی قه‌واره‌كان و له داهاتوویه‌كی نزیکیشدا، كۆمسیۆن ده‌ست به وه‌رگرتنی كاندیدی قه‌واره‌كان ده‌كات.
PM:12:00:16/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 27313
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت