روونكردنه‌وه‌یه‌ك له قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری
وێستگه نیوز ـ
وته‌بێژی قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌مه‌ستی ئاژاوه‌گێڕی له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه كۆمه‌ڵێك په‌یج و ئه‌كاونت له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ناوی قه‌واره‌كه‌یانه‌وه دروستكراون و كه ئه‌وان به‌هیچ جۆرێك لێی به‌رپرسیار نین.
د. رێبوار کەریم، بەرپرسی ئۆفیسی وتەبێژانی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه ده‌ڵێت: "کۆمەڵێک پەیج و ئەکاونت لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەناوی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری، لەلایەن کەسانی نادیار و نەناسراوەوە بۆ مەبەستی تایبەت و ساختە و ئاژاوەگێڕی دروستکراون".
وته‌بێژه‌كه ئه‌وه‌شی وتووه: "لێرەدا بە هەمولایەکی رادەگەیەنین کە جگە لەم دوو ناونیشانە فەرمییەی تویتەرو فەیسبوک، هیچ ئەکاونتێکی تر پەیوەندی بە هاوپەیمانییەوە نیە، هیچ بۆچونێکیش گوزارشت لە دیدی هاوپەیمانی ناکات جگە لەو بۆچونە فەرمیانەی لەلایەن بەرپرس وتەبێژانی فەرمی هاوپەیمانی رادەگەیەنرێت.
ئەمانەی خوارەوەش لینکی پەیج و ئەکاونتە فەرمیەکانی هاوپەیمانین.
https://twitter.com/Hawpaimani
https://www.facebook.com/hawpaimani/
قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له لایه‌ن د. به‌رهه‌م ساڵح، جێگری پێشووی دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت و بڕیاره به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكات.
هــ. ر
PM:02:10:23/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 29417
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت