به وێنه.. گەنجانی خورماتوو له پێشه‌نگایه‌كدا ئازاری قه‌زاكه‌یان ده‌گێڕێنه‌وه
دیمەنێک لە پێشانگاکە.. فۆتۆ: هێڤی خالید
وێستگه نیوز ـ
چه‌ند گه‌نجێكی قه‌زای دوزخورماتوو له رێگه‌ی پێشه‌نگایه‌كی فۆتۆوه پێشیڵكارییه‌كانی ئه‌و هێزانه‌یان نمایشكرد كه له رۆژی 16ی تشرینی یه‌كه‌می 2017ه‌وه له قه‌زاكه جێگیركراون.
به‌یانی ئه‌مرۆ سێشه‌ی‌ممه 28ی تشرینی دووه‌می 2017، له مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئه‌منه سوره‌كه له‌مه‌راسمێكدا به ئاماده‌بوونی پارێزگاری نوێی سلێمانی و نوێنه‌ری جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌نته‌ری متیرۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومی و هاوڵاتیان، چه‌ند گه‌نجێكی قه‌زای دوزخورماتوو پێشه‌نگایه‌كیان به‌ناونیشانی (دوزخورماتوو: له شارێكی پێكه‌وه ژیانه‌وه بۆ شارێكی كاره‌ساتبار له‌سه‌ر ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی) كرده‌وه.
له‌و مه‌راسیمه‌دا ئارام ھاشم، ئەندامی تیمی كۆكردنەوەی بەڵگەی تاوانەكان لە دوزخورماتوو راگەیاند: "ئەم پێشانگایە بۆپیشاندانی تەواوی بەڵگەکانی خورماتووە کە ئێمە توانیومانە بەدەستی بھێنێن و بڵاوی بکەینەوە بۆ ئه‌وه‌ی ھەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لەو ئاگاداری ئه‌و تاوانه‌بن کە بەرامبەر بە کوردانی دوزخورماتوو ئه‌نجامدراوه".
راشیگەیاند: "کاری ئێمە بەردەام ھەوڵدانە بۆ بەناساندنی ئەم تاوانە بەتەواوی جیھان و دواتر ھەوڵدەدەین لە رێگەی دادگاوە کاربکەین بۆ بەدادگایی گەیاندنی ئەو ھێزانەی لە خورماتو ماڵ و کەسوکاری ئێمەیان شەھیدو بریندار کردووە".
ئەو ندامه‌ی تیمی کۆکردنەوەی بەڵگەی تاوانەکان لە دوز خورماتوو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه، تا ئێستاش ماڵە کوردەکان دەتەقێندرێتەوە و دەسوتێندرێن، ئەوەی لای ئێمە زانراوە زیاتر لە 350 ماڵ سوتێندراوە وە زیاتر لە 80 خانوو تەقێندراوەتەوە، حه‌وت پێشمەرگە شەھید کراوە زیاتر لە 20 ھاوڵاتی بریندار کراون.
هــ. ر
PM:12:26:28/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 2856
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت