قایمقامی خورماتوو دوایین زانیاری سه‌باره‌ت به ره‌وشی قه‌زاكه بۆ وێستگه نیوز ده‌خاته‌ڕوو
وێستگه نیوز ـ
قایمقامی قه‌زای خورماتوو رایگه‌یاند كه دوای چه‌ندین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ئێستا بارودۆخی شارۆچكه‌كه ئارامه، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له ئه‌نجامی پشێوییه‌كانی دوێنێ شه‌و 5 كه‌س برینداربوون.
شه‌لال عه‌بدول قایمقامی قه‌زای خورماتوو له لێدوانێكدا بۆ وێستگه نیوز وتی: "دوای چه‌ند په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵیان، له سه‌عات 5ی به‌یانی ئه‌مڕۆوه بارودۆخی شاره‌كه ئارامه".
وتیشی: "له ئێستادا بارودۆخی قه‌زای خورماتوو ئارامه و ته‌قه‌كردن له شاره‌كه‌دا نییه و هاتووچۆش ئاساییه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌هۆی پشێوییه‌كانی شه‌وی رابردووه‌وه هیچ كه‌سێك شه‌هید نه‌بووه.
قایمقامی قه‌زای خورماتوو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌هۆی پشێوییه‌كانه‌وه دوو كه‌س له هێزی پێشمه‌رگه به سووكی برینداربوون و له سێ چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبیش برینداربوون.
AM:10:23:14/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 7476
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت