به‌ڕێوەبه‌ری ئاسایشی خورماتوو: خه‌ڵكی گوندێك حه‌شدی شه‌عبیان گه‌مارۆ داوه
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی خورماتوو رایده‌گه‌یه‌نێت كه خه‌ڵكی گوندێك چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبیان گه‌مارۆ داوه و شه‌ڕ به‌رده‌وامه و حه‌شدی شه‌عبی كوژراو و برینداری زۆره.
ماڵپه‌ڕی ره‌سمی پارتی دیموكراتی كوردستان له زاری عه‌قید كاوه مه‌لا په‌روێز به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی خورماتوو بڵاویكرده‌وه كه "له نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه خه‌ڵكی گوندی قه‌ڵخانلو، كه دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن ھێرشیان كردووه‌ته سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی و شه‌ڕێكی قورس ڕووی داوه".
عه‌قید كاوه مه‌لا په‌روێز وتی: "تا ئێستاش شه‌ڕه‌كه به‌رده‌وامه و حه‌شدی شه‌عبی كوژراو و برینداری زۆره".
وتیشی: "به‌ڵام به ھۆی به‌رده‌وامیی شه‌ڕه‌كه‌وه تا ئێستا ئاماری كوژراوان دیار نییه و حه‌شدی شه‌عبی له نزیك قوتابخانه‌یه‌ك گه‌مارۆ دراون".
به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی دووزخورماتوو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ھۆكاری دروستبوونی ئه‌و شه‌ڕه ئه‌وه‌یه كه حه‌شدی شه‌عبی بازگه‌ی وه‌ھمیان له سنووره‌كه داناوه و به‌زۆر پاره‌یان له خه‌ڵك وه‌رگرتووه، بۆیه ئه‌مانه‌ش بێزار بوون و ھێرشیان كردووه‌ته سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی بۆ ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كه ده‌ریان بكه‌ن".
لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د فایق به‌رپرسی پێشووی راگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی قه‌زای دووز خورماتوو چه‌ند وێنه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه "ھۆكاری دروستبوونی شه‌ڕه‌كه له نێوان حه‌شدی شه‌عبی و گوندی قه‌ڵخانلو به ھۆی وه‌رگرتنی پاره‌وه بووه به زۆره‌ملێ له لایه‌ن چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له شۆفێرانی بارھه‌ڵگره‌كان له ناوچه‌كه، چونكه ته‌نیا دوێنێ بڕی چوار ھه‌زار دۆلاریان له شوفێران وه‌رگرتووه و ئه‌مڕۆش دیسان چوونه‌ته سه‌ر ڕێگا بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌یان لێ وه‌رگرن، به‌ڵام كورده‌كان رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه و شه‌ڕ دروست بووه".
PM:08:24:29/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 10972
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت