كچێكی ته‌مه‌ن 24 ساڵ سوتاو گیانی له ده‌ستدا
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له شارۆچكه‌ی سه‌روچاوه كچێكی ته‌مه‌ن 24 ساڵ سوتاوه و به وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌شی ئه‌و كچه نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌بوه‌و خۆی خۆی سووتاندووه.
پۆلیسی راپه‌ڕین له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نبوز نێردراوه، رایگه‌یاند: ئەمڕۆ سێشه‌ممه 28ی تشرینی دووه‌می 2017، کاتژمێر نۆی بەیانی لەشارۆچکەی سەروچاوە/ ناحیەی بێتواتە سەربەقەزای رانیە کچێکی تەمەن 24 ساڵ بەناوی (ن.ش) لە ماڵەکەی خۆی سوتا.
ئه‌وشی وتووه: "دوای بیستنی هەواڵەکە دەست بەجێ هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی بێتواتە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و تەرمەکەی بەڕێکرا بۆ پزیشکاری دادوەری رانیە، بەوتەی کەس و کاری نەخۆشی دەرونی هەبووە و لەماڵەکەی خۆی خۆی سوتاندووە".
ده‌شڵێت: "رێکاری یاسایی گیرایەبەر و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کرایەوە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە".
هــ. ر
AM:11:14:28/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 15156
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت