پیاوێك له‌ سلێمانی خۆی سوتاند و گیانی له‌ ده‌ستدا


وێستگه‌ نیوز ـ

پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای ده‌كات كه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 22ی ئازاری 2018، له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌یوانی شاری سلێمانی هاوڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن 61 ساڵ خۆی سوتاند و به‌هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا.


پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێ: "بەیانی ئەمڕۆ ھاوڵاتییەک لە گەڕەکی سەیوانی شاری سلێمانی لەماڵەكەی خۆی، خۆی سوتاندو کۆتایی بەژیانی خۆیھێنا".

ده‌شڵێت: "ھاوڵاتییەکە ناوی (ع، م، ع)و لەڕەگەزی نێرەو لە دایکبوی ساڵی 1957و چەند ساڵێکە بەتەنیا دەژی، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، نەخۆشی دەروونی ھەبووە".

پۆلیسی سلێمانی روونیشیكردووه‌ته‌وه‌: پاش گەیشتنی ھێزەکانی پۆلیس، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کرایەوە و لێکۆڵینەوەی زیاتر لە رووداوەکە دەستیپێکردووه‌.

هــ. ر


PM:12:20:22/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 10260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو