ئاکرێ.. یەکێک لەو منداڵانەی‌ باوکی‌ ئاگری‌ تێبەردان گیانی‌ لە دەستدا

‌یەکێک لە منداڵە سوتاوەکان

وێستگه‌ نیوز ـ
یەکێک لەو منداڵانەی‌ کە دوێنێ بەهۆی‌ ئەوەی‌ باوکی‌ ئاگری‌ بەرداوەتە ماڵەکەیان لە ئاکرێ، بەهۆی‌ زۆری‌ رێژەی‌ سوتانەکەوە گیانی‌ لە دەستدا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی ئازاری 2018، سەباح هەرکی‌، مامی‌ منداڵە سوتاوەکان رایگەیاند، یەکێک لەو منداڵانەی‌ کە دوێنێ سوتان بەیانی‌ ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی‌ دهۆک گیانی‌ لە دەستداوه‌.

سه‌باح هه‌ركی بۆ ئێن ئاڕ تی وتیشی: "ماهیر زاهیر و تەمەنی‌ شەش ساڵ بوو".

پێشتر سەباح زوهێر، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی ئاکرێ رایگەیاندبوو، منداڵەکان تەمەنیان لە نێوان سێ بۆ 10 ساڵاندایە، سیانیان بەهۆی‌ خراپی‌ رەوشی‌ تەندروستییەوە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک کراون، ئەوی تریش دۆخی باشە و لە نەخۆشخانەی ئاکرێ ماوەتەوە.

هەر بە وتەی سەباح زوهێر، لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ئەو هاووڵاتییە باری دەرونی تەواو نییە و بە بەنزین ماڵەکەی خۆی سوتاندووە.

هــ. ر


PM:12:08:15/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 4148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو