كچێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵان خۆی سووتاند


وێستگه‌ نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کچێکی 16 ساڵان لە قەڵادزێ خۆی سووتاندووە.


لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوە کردووە، كاتژمێر 2:15 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، له‌ گه‌ڕه‌كی ئاشتی كچێكی 16 ساڵان به ‌ناوی (ف. م. و) خۆی سووتاندووە.

راشیگەیاند، هۆکاری خۆ سوتاندنەکەی نادیارە و به‌گوێره‌ی راپۆرتی پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ، رێژه‌ی سووتاوییه‌كه‌ی 100% بووە و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ به‌ڕێكراوە بۆ سلێمانی.

ئاماژەی بەوەش کرد، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.

هــ. ر


AM:10:45:07/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 4744 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو