كچه كرێكارێكی كورد دوای چوار رۆژ مانەوە له نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ستدا
کرێکارانی ژن لە رۆژهەڵاتی کوردستان
وێستگه نیوز ـ
كچه کرێکارێکی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد کە چەند رۆژ پێش بە هۆی تەقینەوەی غازەوە له كوره‌خانه‌یه‌كدا به‌شێكی جه‌سته‌ی سوتا، گیانی لە دەست دا.
ماڵپه‌ره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڵاویانكرده‌وه: رۆژی یه‌كشه‌ممه 3ی ئه‌یلولی 2017، سۆزان عومەری تەمەن 14 ساڵ یەکێک لەو سێ کرێکارە کوردەی کە بە هۆی تەقینەوەی غازەوە تووشی سووتان بوو و بە هۆی کاریگەری و زۆری برینەکەی پاش چەند رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان، رێژەی سووتانەکەی سۆزان عومەری لە سەروی سەدا پەنجا بووە و هەوڵی پزیشكه‌کان بۆ رزگار کردنی ئەو ژنە کرێکارە بێ‌ئاکام بووه.
رۆژی چوارشەممەی رابردوو ژنێک و سێ کچە کرێکاری کورد، خەڵکی مەهاباد لە کورەخانەیەکدا لە شاری وایقان لە ناوچەی شەبستەری پارێزگای ئازەربایجان رۆژهەڵات، لە کاتی کارکردن به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه له كوره‌خانه‌كه بە سەختی سووتاون.
شوناسی ئەو چوار کەسە بە ناوەکانی: شەهلا محەممەد زادە تەمەن 35 ساڵ، فاتمه ئیبراهیم زادە تەمەن 10 ساڵ، سۆزان عومەری تەمەن 14 ساڵ و سازگار عومەری تەمەن 14 ساڵ ڕاگەیەندراوە.
AM:08:38:04/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 7100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت