دهۆك.. ته‌رمی گه‌نجێكی بێسه‌روشوێن بوو دۆزرایه‌وه
وێستگه نیوزـ
ته‌رمی گه‌نجێكی شاری دهۆك له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له ناحیه‌ی فایدی دۆزرایه‌وه و له چوار رۆژی رابردوشدا له‌و شاره سێ كه‌س به روداوی جۆراوجۆر كوژراون.
رائید هێمن سلێمان، به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای دهۆك ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25ی تشرینی دووه‌می 2017/، به‌ویَستگه نیوز-ی راگه‌یاند: گه‌نجه‌كه ته‌مه‌نی 32 ساڵه و پێشتر پۆلیس ئاگادار كروه‌ته‌وه كه له قه‌زای سێمێل دیار نه‌مه‌وه.
رائید هێمن سلێمان، ئاشكرایكرد كه دوای به‌دواداچوننی پۆلیس ته‌رمی گه‌نجه‌كه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ناحیه‌ی فایدی سه‌ربه پارێزگای دهۆك دۆزراوه‌ته‌وه.
وتیشی له لێكۆلینه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ریانخستووه كه گه‌نجه‌كه زۆر قه‌رزار بووه كه‌سێكی گومانلێكراویش لەسەر روداوەکە دەستگیر کراوە.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای دهۆك ئاشكراشیكرد له‌ماوه‌ی چوار رۆژی رابردوودا له‌سنوری پارێزگای دهۆك سێ هاولاتی به روداوی جۆراوجۆر كوژراون.
ر.ع
PM:04:24:25/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 3988
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت