فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی قه‌زای ئامێدی ده‌كه‌ن
وێستگه نیوزـ
ئه‌مشه‌و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی چڕی دوو ناوچه‌ی سه‌ربه قه‌زای ئامێدیی سه‌ربه پارێزگای دهۆكیان كرد.
شایته‌حاڵانی بۆردومانه‌كه به وێستگه نیوز-یان راگه‌یاند كه ئه‌مشه‌و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی هه‌ردوو ناوچه‌ی نێروه و رێكان-یان له قه‌زای ئامێدیی سه‌ربه پارێزگای دهۆك كردووه.
شایه‌تحاڵه‌كان وتیان: "دوو فرۆکەی جه‌نگیی تورکیا زۆر بە نزمی بۆردومانی هەریەکە لە ناوجەکانی نێروە و رێکان دەکەن."
راشیاگه‌یاند: كه بەهۆی ئه‌و بۆردومانانه‌وه به‌شێك له هاوڵاتیانی ناوچەکە ئاوارە بوون و دڵه‌راوكێیه‌كی زۆریشی خشتووه‌ته نێو دانیشتوانی ناوچه‌كه‌وه.
ر.ع
PM:11:51:17/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 2212
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت