بڕیاره‌ به‌منزیكانه‌ رێگای سەرەکی دهۆك - موسڵ بكرێته‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

بڕیاره‌ بەمنزیكانه‌ رێگای سەرەکی نێوان دهۆك - موسڵ بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان و ببواری ازرگانی بكرێته‌وه‌ كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ گرنگترین رێگاكانی بازرگانی داده‌نرێت.

عیسمه‌ت ره‌جه‌ب، به‌رپرسی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ روداو-ی راگه‌یاندووه‌ كه‌ لەلایەن سوپاسالاری عێراق ئاگادارکراوەتەوە لە داهاتوویەکی نزیکدا رێگای نێوان موسڵ - دهۆك ده‌كرێته‌وه‌، به‌ تایبه‌تی بۆ كاروباری بازرگانی.

عیسمه‌ت ره‌جه‌ب وتیشی "له‌ لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێگا كراوه‌ بووە، به‌ڵام سوپای عیراق رێگاكه‌ی داخستبوو، ئێستا ئه‌وانیش بڕیاریان داوه‌ رێگا بكەنە‌وه‌ و هاتوچۆ تێدا ئاسایی بێت".

دوای هاتنی داعش بۆ شاری موسڵ له‌ ساڵی 2014 ، رێگای نێوان موسڵ- دهۆك داخرا، له‌كاتی كۆنترۆلكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌ش له‌لایه‌ن هێزه‌ عیراقییه‌كان رێگاكه‌ به‌داخراوی مابووەوە.


PM:01:24:01/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 3076 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو