سزای 10 ساڵ زیندانی بۆ پارێزگاری پێشووی دهۆك ده‌ركرا
وێستگه نیوزـ
دادگای تاوانه‌كانی تایبه‌ت به پرسی ده‌ستپاكی له عیراق ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه به‌شێوه‌یه‌كی غیابی سزای 10 ساڵ زیندانیی بۆ پارێزگاری پێشووی دهۆك ده‌ركرد.
فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربه ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عیراق رایگه‌یاند كه دادگاكه ته‌مه‌ر ره‌مه‌زان، پارێزگاری دهۆكی به‌پێی مادده‌ی 315ی یاسای سزادانی عیراق حوكم داوه.
فه‌رمانگه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه سایتی سۆمه‌ریه نیوز ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: "تۆمه‌تباری هه‌ڵاتوو ئه‌وكاته‌ی پۆسته‌كه‌ی وه‌ك پارێزگاری دهۆك به‌جێهێشتووه، هیچ سامانێكی گشتیی لا نه‌ماوه، به‌ڵام دڵنیابونه‌وه له تۆمه‌ته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵا و ورده‌كاریی ئه‌نجومه‌نی لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وتوه كه داوای گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی له‌دژی ته‌مه‌ر ره‌مه‌زان كردوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا رونكراوه‌ته‌وه كه به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ره‌وه له ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ئه‌و زیانه‌شی دیاریكردوه كه تۆمه‌تبار به سامانی گشتیی گه‌یاندووه، بۆیه دادگا به غیابی سزای 10 ساڵ زیندانیی به‌سه‌ردا سه‌پاندووه و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیشی بۆ ده‌ركردوه.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی سزاكه‌دا، فه‌رمان كراوه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سامانی گواستراوه و نه‌گواستراوه‌ی ته‌مه‌ر ره‌مه‌زان و مافیش دراوه‌ته لایه‌نی زیانلێكه‌وتوو داوای قه‌ره‌بوو بكاته‌وه.
ر.ع
PM:03:57:30/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 13600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت