بانکی جیهانی 400 ملیۆن دۆلار بۆ پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ده‌دات به‌ عیراق

‌بانکی جیهانی

وێستگه‌ نیوزـ

وەک هاوكاری بۆ دوبارە بنیاتنانەوەی ئەو ناوچانەی عیراق كه‌ لە دەستی داعش رزگارکراون، بانکی جیهانی بڕی 400 ملیۆن دۆلاری دیکەی به‌خشییه‌ عیراق و بڕه‌ پاره‌كه‌ پشكی پارێزگای دهۆكیشی تێدایه‌.

سارۆژ کۆمار، بەرێوبەری ناوچەی رۆژهەڵاتی بانکی جیهانی رایگەیاندوە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پابەندبونی خۆی بە ئاوەدانکردنەوەی موسڵ و ئەو ناوچانەی تازە کۆنترۆڵکراون، دووپاتکردووەتەوە. 

وتیشی: بانکی جیهانی لە نزیکەوە لەگەڵ عیراق کار دەکات بۆ ئەوەی دڵنیابێت پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانە بەشێوازێکی گشتگیر و دادپەروەرانە ئەنجام دەدرێت.

رۆژی سێشەممە 31ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، بانکی جیهانی لە راگەیه‌ندراوێکدا تەرخانکردنی بڕی 400 ملیۆن دۆلاری بۆ ئاوەدانکردنەوەی عیراق راگەیاند. 

بەپێی راگەیه‌ندراوەکەی بانکی جیهانی، ئەو پارەیە بەشێکی دیکەیە لە "هاوکاریی بەپەلە بۆ پەرەپێدانی عیراق کە لە ساڵی 2015ەوە لەلایەن بانکی جیهانی پەسندکراوە و لە پارێزگاکانی دیالە و سەلاحەددن خەرجکراوە".

بانکی جیهانی راشیگەیاندوە كه‌ جگە لە پارێزگاکانی عیراق، ئەو بڕە یارمەتییە پارێزگای دهۆکیش له‌ هه‌رێمی كوردستان دەگرێتەوە.

ر.ع


AM:08:54:01/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 2732 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو