كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بۆ كاتێكی نادیار دواخرا
رێبوار تاڵه‌بانی
وێستگه نیوز -
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی قه‌واره سیاسییه‌كان كۆك نین له‌سه‌ر شوێنی كۆبوونه‌وه، بۆیه بڕیاری داوه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌نی بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
ئه‌مشه‌و رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی ئه‌نجام دا.
رێبوار تاڵه‌بانی وتی: "به‌هۆی ناجێگیری ئه‌منی و ناجێگیری یاسایی و ناجێگیری ده‌ستووری تا ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا نه‌كراوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "كۆمه‌ڵێك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له كه‌ركوك ماڵیان تاڵان كراوه و بووه‌ته جێگای میلیشیاكان و له‌ژێر مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌دان".
وتیشی: "رۆژی هه‌ینی كه واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگام دیاریكرد، شوێنه‌كه‌م بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به‌جێهێشت، به‌ڵام كوتله‌كان ته‌نها مقۆمقۆیان بوو له‌سه‌ر شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی خه‌می خه‌ڵكی شاری كه‌ركوك نه‌مابێت".
رێبوار تاڵه‌بانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "وه‌ك خۆم ئاماده‌ییم ده‌ربڕی له كه‌ركوك له سلێمانی له هه‌ر كوێیه‌ك بێت، ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بم".
راشیگه‌یاند كه "به‌هۆی ئه‌وه‌ی قه‌واره‌كان نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن له‌سه‌ر شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه بۆیه بڕیارم دا كۆبوونه‌وه‌كه بۆ كاتێكی تر دوابخه‌ین".
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك وتیشی: "بۆ یەکلاییکردنەوەی شوێنی کۆبوونەوەکە چاوەڕوانی لایەنەکان دەکەم".
PM:07:10:20/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 1752
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت