گه‌رمیان.. حه‌وت كه‌س له روداوێكی هاتوچۆدا برینداربوون
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی روداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگای گوندێکی سه‌ربه ئیداره‌ی گه‌رمیان، حه‌وت كه‌س برینداربوون.
رائید عه‌لی جه‌مار قدوری، به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد كه روداوه‌كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18ی تشرینی دووه‌می 2017 لەسەر رێگای گوندی توران سەربەناحیەی سەرقەڵا روویداوه.
ئاشكراشیكرد كه روداوه‌كه له جۆری پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی مینی پاس و نیسان پاتڕۆڵ ڕوویداوه و لەئەنجامدا هەردوو شۆفێرەکە و پێنج سەرنشین برینداربوون.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان وتیشی بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە سێ لەبریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون ئەوانی دیكه‌ش لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژارلەکەلار چارەسەری پێویستیان بۆکراوەو باری تەندروستیان جێگیرە
ر.ع
PM:10:45:18/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 2680
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت