له کەلار 41 دوكان و ئارایشتگاو هۆڵی له‌شجوانی سزا دران
لیژنەکانی قایمقامیەتی کەلار
وێستگه نیوز ـ
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 10ی رۆژی رابردوودا 41 شوێنكار به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونیان به رێنماییه‌كانی لیژنه‌كانیانه‌وه داخراون، به‌جۆرێك كه 27 شوێنیان سزای دارایی دراون.
له راگه‌یه‌ندراوێكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی كه‌لار كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، تیایدا هاتووه: له ماوه‌ی 10 رۆژی رابروودا له هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنینی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی كه‌لار له تیمی یه‌ك و دوو، لیژنه‌ی ئارایشتگا، كافتریا و هۆڵی له‌شجوانی و ده‌رمانخانه‌كان، 41 شوێنكار به‌هۆی پابه‌ن نه‌بوون به رێنماییه‌كانه‌وه و له‌به‌ر سه‌رپێچی جۆراوجۆر به سزای ماددی و داخستن سزادراون.
ده‌شڵێت: "له‌و 41 دوكانه‌ی سزادراون،27 دوكانیان به سزای مادی و 19ی دیكه‌ش به داخستن سزادراون".
ئه‌وه‌ش هاتووه: هه‌ر له لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه 20 كارتۆن جگه‌ری به‌ستوو قه‌ده‌غه‌كراو و 60 كیلۆ گۆشتی خراپ و بێ مۆر و خۆراك و مه‌وادی به‌سه‌رچووی ئارایشتگا ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه.
هــ. ر
PM:07:09:12/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 1764
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت