دوو كه‌س له‌كاتی دزیكردندا ده‌ستگیركران


وێستگه‌ نیوزـ

مەفرەزەکانی یه‌كه‌ی 104ی قه‌زای کەلار لەکاتی دزیکردندا دووکەسیان دەستگیر كرد.

ڕائیدی مافپەروەر عه‌لی جەمال قدوری، به‌رپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیس له‌ رایگه‌یاند، شەوی ڕابردوو مەفرەزەکانی 104ی کەلار لە دەواجنێکی پەلەوەر لەدەوروبەری قەزای کەلار، دووگەنجیان لەکاتی دزیکردندا دەستگیر كرد.

پۆلیسی راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ دوو كه‌سه‌كه‌ ویستوویانە کەرەستەی ئەو دەواجنە ببەن و بەنرخی ئاسن بیفرۆشنەوە .

به‌رپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئاشكراشیكرد كه‌ لەئێستادا بەفەرمانی دادور و بەپێی مادەی 446 دوو كه‌سه‌كه‌ بەندکراون. 

ر.ع


PM:02:13:15/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 2384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو