سهربازانی ئێرانی له سنووری گهرمیان تهقهیان له چوار هاوڵاتی كرد و یهكێیان كوژرا
وێستگه نیوز ـ
ئێوارەی ئەمڕۆ یهكشهممه 8ی نیسانی 2018، سەربازانی ئێران لە شاخی شەرواڵدرە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان تەقە لە چوار هاوڵاتی دەکەن و لە ئەنجامدا هاوڵاتیەک کوژراو و یەکێکی تریش برینداربوو.
كهناڵی ئێن ئاڕ تی لهزاری پهیامنێرهكهیهوه لە گەرمیان بڵاویكردهوه، ئەمڕۆ کاتژمێر چواری ئێواره چوار هاوڵاتی کە دانیشتووی گوندەکانی چیاڕەزا و هاجی لەری سەر بەناحیەی مەیدانن لە سنوری ئیدارەی گەرمیان، لە سنوری شاخی شەرواڵدرە سنووری خاکی ئێرانیان بەزاندووە و لەلایەن سەربازانی ئێرانەوە تەقەیان لێکراوە.
راشیگەیاندووه، لە ئەنجامدا هاوڵاتیەک بە ناوی "بیاکۆ هاپۆ ئیسماعیل" کوژراو و هاوڵاتیەکی تریش بە ناوی "هۆشیار نوری حسێن" برینداربووە.
وتیشی: "کوژراو و بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانەی شاری سەرپێڵ کراون لە رۆژهەڵاتی کوردستان".
ئاماژەی بەوەشدا، دوو هاوڵاتی تریش لەلایەن ئاسایشی گەرمیانەوە دەستگیرکراون، لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
هــ. ر
PM:10:43:08/04/2018
ئهم بابهته 1820
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت