لە خوێندنگاكاندا رێگری لە فرۆشتنی ئەو كەلوپەلانە دەكرێت كه‌ پێچەوانەی ئادابی كۆمەڵایەتین

‌فرۆشگای خوێندنگەیەک

وێستگه‌ نیوزـ

لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی مەرجی بۆ بەكرێدانی فرۆشگای خوێندنگەكان هەیە و داوا ئاراستەی بەرێوەبەرایەتی پەروەردە و لایەنە پەیوەندیدارەكانیش دەكات بۆ جێبەجێكردنی. 

گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لیژنە هاوبەشەكان و ئاسایشی ئابوری بەشداریی ئەو زیادكردنانەیان كردووە كە لەلایەن لیژنەكانی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی و بەرێوەبەری خوێندنگاكانەوە بۆ بەكرێدانی فرۆشگای خوێندنگەكان ئەنجامدراوە.

وتیشی: لەپێناو سەلامەتیی تەندروستی خوێندكاران و جێبەجێكردنی مەرجەكانی چاودێریی بازرگانی، لیژنە هاوبەشەكان وەك هەرشوێنێكی گشتی بەردەوام سەردانی فرۆشگاكان دەكه‌ن و سزای سەرپێچیكاران ده‌ده‌ن، ئاشكراشیكرد كه‌ مەرجی لیژنە هاوبەشەكان بۆ بەكرێدانی فرۆشگاكان ئەوەیە، ئەوكەسانەی دەچنەن زیاد كردنەكەوە ئاگاداری مەرج و رێنماییه‌كانی كاركردن بن و رێنماییه‌كانیش  دواتر بەنوسراوی فەرمی ئاراستەی لایەنەپەیوەندیدارەكان دەكرێت.

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان ئاماژەی بەوەشكرد كە مەرجەكانی كاركردن لە فرۆشگای خوێندنگاكاندا بریتین لە رەچاوكردنی لایەنی تەندروستی و رێگریكردن گرانفرۆشی و فرۆشتنی ئەو شمەك و كەلوپەلانەی به‌پێچەوانەی ئادابی كۆمەڵایەتیەوەن، بەپێچەوانەوە خاوه‌نه‌كانیان رووبەرووی یاسا دەكرێنەوە.

ر.ع


PM:02:36:15/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 2736 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو