قایمقامیەتی سلێمانی هاوڵاتیان لەم دەرمانانە ئاگادار دەكاتەوە


وێستگه‌ نیوزـ

ئەو دەرمانانەی بۆ قڕكردنی مێروو لەماڵاندا بەكار دەهێنرێت، لە كۆمەڵێك پێكهاتەی كیمیایی دروستدەكرێت كە مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەكانی شێرپەنجەی لێ دەكرێت، سەرۆكی لیژنەی نوسینگە كشتوكاڵیەكانیش رایدەگەیەنێت دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر له‌و ده‌رمانه‌دا گرتووە.

بێستون علی، سەرۆكی لیژنەی نوسینگە كشتوكاڵیەكانی سەربە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشكرایكرد: رۆژانە سەردانی نوسینگە و كۆمپانیا و خانووە پلاستیكەیە كشتوكاڵیەكان دەكەن و پشكنینی بۆ ئەو دەرمانانە دەكەن كه‌ بۆ كشتوكاڵكردن یاخود بۆ لەناوبردنی مێروو بەكاردەهێنرێت، بەم هۆیەشەوە لەلایەن لیژنەكەوە دەست بەسەر بڕێكی زۆر دەرمانی لەناوبردنی مێروودا گیراوە.

سەرۆكی لیژنەكە وتیشی: یەكێك لەو ماددە مەترسیدارانەی لە دروستكردنی دەرمانی قڕكەردا بەكار دەهێنرێت ده‌رمانی (پایپه‌رماپین)ە، لیژنەكە دەستی بەسەر برێكی زۆر دەرماندا گرتووە كە رێژەیەكی زۆر لەو ماددە ژەهراویە لە پێكهاتەیدا هەیە، هۆكره‌كه‌ش كۆمپانیا بەرهەمهێنەرەكەی لە هەرێمی كوردستان و عیراق تۆمارنەكراوە بەرهەمەكانیان جێی مەترسیە و كڕین و فرۆشتنی قەدەغەكراوە.

بێستون علی ئاماژەی بە ئەوەكرد: پێشتر لەلایەن لیژنەكەوە ئاگاداری سەجەم نوسینگە و كۆمپانیا كشتوكاڵیەكان كراونەتەوە لە هاوردەنەكردن و نەفرۆشتنی ئەو ماددە مەترسیدارانە‌، ئەو بڕشی‌ دەستی بەسەردا گیراوە لەناودەبرێت و خاوەنەكانیشیان رووبەرووی یاسایی دەكرێنەوە.

مرۆڤ بە دوو شێوە (پایپەرماپین) بەكاردەهێنێت، بەشێكی راستەوخۆ لەماڵەكاندا وەك دەرمانی لەناوبردنی مێروو و بەشەكەی تریش بەشێوەیەكی لاوەكی و لەڕێی سەوزەو میوەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، لەئەگەری بەكارهێنانیشی‌ دەبێتە هۆی لەدەستدانی بەهای خۆراكی بەرهەمەكان و زیانێكی زۆر بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.

ر.ع


PM:04:23:10/12/2017




ئه‌م بابه‌ته 3848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو