قایمقامیهتی سلێمانی ئاماری چالاکییەکانی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە
تەلاری قایمقامیەتی پارێزگای سلێمانی
وێستگه نیوزـ
لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری مانگی ئابی رابردووی بڵاوكردهوه کە زیاتر لە دوو ھەزار و 900 سەردانیان بۆ دوکان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان کردووە و زیاتر لە 38 ملیۆن دینار غرامەی سەرپێچیکاران کراوە.
بەپێی ئەو ئامارەی ئەمڕۆ یهكشهممه 10ی ئهیلولی 2017، لەلایەن لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە بڵاوکراوەتەوە، لیژنە هاوبهشهكانی قایمقامیهت دوو ههزار 915 شوێنیان بەسەر کردوهتەوە، لەو ژمارەیە 259 شوێن ئاگادار کراونەتەوە و رێنمایی پێویستیان پێ دراوە.
ھەر لە ئامارەکەدا ھاتووە کە بەھۆی پابەند نەبوونیان بە مەرج و ڕێنماییەکانی کار کردنەوە 326 پسوڵەی سەرپێچیان بۆ خاوەن شوێنەکان کردووە و 44 شوێنیش کە پێشتر ئاگادار کراونەتەوە بە پابەندبوون بە مەرجەکانی کارکردن، بەھۆی دوبارە سەرپێچی کردنەوە، شوێنهكانیان داخراون.
ئامارەکەی لیژنە ھاوبەشەکان ئاماژەی بهوهشكردووه كه 35 تۆن خۆراک و ماددەی ماوە بەسەرچوو لەلایەن لیژنەی لهناوبردنی سەربە لیژنە ھاوبەشەکانەوە لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناوبراوە.
لە کۆتایی ئامارەکەشدا ئەو غرامەیه ئاشکرا کراوە کە بەھۆی پابەندنەبوونی خاوەن شوێنەکان بە مەرج و رێنمایەکانی کارکردنەوە وهرگیراوه و بڕهكهی گهیشتوهته 38 ملیۆن و 235 ھەزار دینار.
PM:02:11:10/09/2017
ئهم بابهته 2020
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت