سلێمانی..فڕنێكی سه‌مون داخرا
وێستگه نیوزـ
بەھۆی پابەند نەبوونی بە مەرج و ڕێنماییەکانی تەندروستی لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لە گەرەکیَكی سلێمانی سەمونخانەیەکیان داخست و چەند جۆرێک خواردەمەنی بەسەرچوشی لەناوبرد.
گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قئیمقامیەتی سلێمانی رایگه‌یاند: بەھۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییە تەندروستیەکان، فرنیَكی سەمون به‌ناوی "فڕنی سه‌مونی زەمەن" لەگەرەکی کەنەسورە لەلایەن لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانییەوە داحراوه.
گۆران قادر وتیشی: لە ئەنجامی پشکنینی لیژنەی نانەواخانە و فرنی سەمونەکان، دەرکەوتووە فڕنی سەمونی زەمەن پابەندی مەرجەکانی تەندروستییەکان نابێت، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ھاوڵاتیان سکاڵایان لەسەر تۆمارکردووە کە ئەو سەمونەی فرۆشتویەتی، مارمێلکەی تێدا بووە.
سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی وتیشی: بەفەرمانی قایمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنە ھاوبەشەکانەوە بریاری داخستنی ئه‌و سه‌مونخانه‌یه جێبەجێ دەکرێت و فڕنەکە ناکرێتەوە تا ئەوکاتەی سەرجەم رێنمایی و مەرجەکانی کارکردن جێبەجێ دەکات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه گۆران قادر وتی: له‌لایه‌ن ئاسایشی ئابووریه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێك خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوودا گیراوه كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازی ساغكردنه‌وه‌ی بوون له بازاره‌كانی شاری سلێمانی، به‌نوسراو و به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی ره‌وانه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی كردووه.
وتیشی: ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه برییتن له په‌نجا كارتۆن ماست له‌جۆری (پاك)، سی كارتۆن پسكیت له جۆری (چۆكۆ) و نۆ كێس بیبه‌ری له قتوونراو كه سه‌رجه‌میان ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌ر چوون و شیاوی به‌كارهێنان و خواردن نین.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌رجه‌می خۆراكه ماوه‌به‌سه‌رچووه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانیه‌وه له‌ناو ده‌برێن و خاوه‌نه‌كانیشیان رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێنه‌وه.
ر.ع
PM:02:21:27/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 14204
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت