لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی سه‌ردانی چاكسازیی گه‌ورانی كرد
دیمەنێک لە سەردانەکە
وێستگه نیوزـ
بۆ دڵنیابوونه‌وه له جێبه‌جێكردنی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی پشكنینی بۆ چێشتخانه و كافتریای چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی كرد و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت تێبینیمان هه‌بووه و روونكردنه‌وه‌شیان پێدراوه.
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی دڵنیابوونه‌وه له جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێته‌نه‌ری لیژنه هاوبه‌شه‌كان سه‌ردانی چاكسازی گه‌وران له سلێمانی كرد و پشكنین بۆ چێشتخانه و شوێنی ئاماده‌كردن و عه‌مباركردنی خواردن و كافتیریای كارمه‌ندان كراوه.
وتیشی: له رووی ته‌ندروستی و ڤێته‌نه‌ری پشكنین بۆ خواردنه‌كان و نرخ و به‌سه‌رنه‌چوونی ئه‌و شمه‌كانه‌ی له كافتریادا ده‌فرۆشرێت كراوه، ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كه شوێنه‌كه پابه‌نده به مه‌رج و‌ر ِێنماییه‌كانی كاركردنه‌وه، ته‌نها چه‌ند تێبینیه‌كی بچوك هه‌بوون، بۆ باشتر راپه‌راندنی كاره‌كانیان لیژنه‌كه رێنمایی پێویستی پێداون، لیژنه‌كه‌شمان سوپاسی كارمه‌ندان و لایه‌نی سه‌رپه‌رشتیاری شوێنه‌كه كرد.
گۆران قادر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لیژنه هاوبه‌شه‌كان، پێكهاتوون له 22 لیژنه كه به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیان به‌رده‌وام سه‌ردانی شوێنه گشتییه‌كان ده‌كات و پشكنین بۆ ئه‌و كالاَوشمه‌كانه ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن هاولاَتیانه‌وه به‌كارده‌هێنرێن، تا له جۆر و كوالێتی ته‌ندروستی و ڤێته‌رنه‌ری و نرخی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه دڵنیا بێته‌وه.
جه‌ختیشیكرده‌وه: هه‌رشوێنێك پابه‌ه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كان بێت له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه سوپاس و پێزانینیان ئاراسته ده‌كرێت و سه‌رپێچیكارانیش روبه‌روی یاسا ده‌كرێنه‌وه.
ر.ع
PM:01:12:13/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 1944
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت