ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: بودجه‌ی 2018ی عیراق خراپترین بودجه‌یه
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید
وێستگه نیوز -
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند كه پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2018ی عیراق خراپترین بودجه‌یه و پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان نه‌یه‌ڵن به‌مشێوه‌یه بگاته په‌رله‌مان.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له باره‌ی ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسی بودجه‌ی 2018ی عیراق، وتی: "له چه‌ند ساڵی رابردووه‌وه هێزه عیراقییه‌كان له هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان".
وتیشی: "به‌ڵام ریفراندۆم وایكرد هێزه عیراقییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته یه‌كده‌نگبن و هانده‌رێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌شی هه‌رێم بۆ له‌سه‌دا 12.67كه‌م بكه‌نه‌وه".
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له پڕۆژه‌كه‌دا له هه‌رشوێنیێك ناوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتووه، گۆڕیویانه به حكومه‌تی پارێزگاكانی هه‌رێم، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ی مه‌ترسیداری تێدایه".
سه‌باره‌ت به راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی دوێنێی ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه ره‌تیكرده‌وه ئه‌و ره‌شنووسی بودجه‌یه‌ی له‌لایه‌ن میدیاكانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه راست بێت، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه "له‌ڕێی وه‌زیرانی كورد له حكومه‌تی عیراق بۆمان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه هه‌مان ئه‌و پڕۆژه‌یه‌یه كه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاووتوێ ده‌كرێت".
هه‌ر له‌و كۆنگره‌یه‌دا، ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ئاشكرایكرد كه ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران و نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا له هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی "ئه‌گه‌ر پرۆژه‌كه به‌و شێوه‌یه‌ی داڕێژراوه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌سه‌ند بكرێت و ئاراسته‌ی په‌رله‌مان بكرێت، په‌رله‌مانتارانی كورد هیچیان پێ ناكرێت و به‌وشێوه‌یه تێده‌په‌ڕێت".
PM:02:57:04/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 2556
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت