سه‌رحان سلێڤانه‌یی: به‌غدا گۆڕانكاری له به‌شه‌بودجه‌ی ھه‌رێمدا دەکات
وێستگه نیوز -
په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند كه حكومه‌تی عیراق زانی هه‌ڵه‌ی كردووه بۆیه گۆڕانكاری له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا ده‌كات و ره‌نگه پشكی هه‌رێم بكاته‌وه به سه‌دا 17.
له‌ماوه‌ی رابردوودا پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی عیراق بۆ ساڵی 2018 ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرا، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ھه‌ندێك كه‌موكوڕیی تێدا بوو، جارێكی دیكه بۆ حكومه‌ت ره‌وانه كرایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ھه‌ندێك گۆڕانكاریی تێدا بكات.
ماڵپه‌ڕی ره‌سمی پارتی دیموكراتی كوردستان له زاری سه‌رحان سلێڤانه‌یی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بڵاویكرده‌وه كه "هێشتا پرۆژه‌یاساكه بۆ ئێمه نه‌نێردراوه‌ته‌وه و ره‌نگه بچێته دوای پشووی وه‌رزی په‌رله‌مان".
له‌باره‌ی به‌شه‌بودجه‌ی ھه‌رێمی كوردستانه‌وه، سه‌رحان سلێڤانه‌یی وتی: "دوو بۆچوون لای حكوومه‌ت ھه‌ن، بۆچوونێك باس له‌وه ده‌كات كه بكرێته سه‌دا 15و بۆچوونێكیش ئه‌وه‌یه كه بكرێته‌وه به سه‌دا 17 و ره‌نگه سه‌ر بگرێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی وتیشی: "حكومه‌تی عیراق ده‌زانێت به كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێم كارێكی ھه‌ڵه‌ی كردووه و پێچه‌وانه‌ی یاسا و ده‌ستووره، ئه‌و كاره‌ی حكومه‌تی عیراقیش به ھۆی گوشاری كه‌سانێكه‌وه بووه، بۆیه وه‌كوو خۆی لێ ده‌كرێته‌وه".
حكومه‌تی عیراق له ئاماده‌كردنی ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی عیراقدا به‌شه‌بودجه‌ی ھه‌رێمی كوردستانی بۆ سه‌دا 12.67 كه‌م كرده‌وه، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستانی لێكه‌وته‌وه و رایانگه‌یاند كه ئه‌و بڕه به‌شی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێمی كوردستانیش ناكات.
سلێڤانه‌یی ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "كورد جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه، به ھیچ جۆرێك نابێت به‌شه‌بودجه‌ی ھه‌رێم كه‌م بكرێته‌وه و پێویسته وه‌كو پێشتر سه‌دا 17 بێت".
PM:12:55:25/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 9892
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت