ده‌قی‌ راپۆرتی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای بودجه‌


وێستگه‌ نیوز -
لیژنه‌ی دارایی و ئابوری په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ عیراق سه‌دا 17ی ھه‌رێم نه‌درا، ده‌كرێت پشكی سه‌دا 12.67 بدرێت، به‌و مه‌رجه‌ی خه‌رجی سیادی لێده‌رنه‌كرێت، ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ پێویسته‌ ھه‌رێم رۆژانه‌ 250 ھه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی حكومه‌تی‌ عیراق بكات.

ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی دارایی و ئابوری په‌رله‌مانی كوردستان راپۆرتێكی‌ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ عیراق بۆ ساڵی‌ 2018 بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ "پێویسته‌ حكومه‌تی ھه‌رێم و ناوه‌ند، كێشه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ گفتوگۆ چارسه‌ر بكه‌ن".

ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه‌ كه‌ "پێویسته‌ حكومه‌تی عیراق، به‌شی ھه‌رێمی كوردستان له‌خه‌رجی سه‌روه‌ری بدات، وه‌ك پشكی پێشمه‌رگه‌، قه‌رزی بیانی، دیوانی چاودێری دارایی، ده‌روازه‌ سنورییه‌كان، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، كۆمسیۆنی ھه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ".

ئه‌مه‌ش ده‌قی‌ راپۆرته‌كه‌یه‌:


PM:03:52:15/11/2017






















ئه‌م بابه‌ته 2972 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو