وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه نیوزـ
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر زانیاریی هەندێک پەیچ و ئەکاونت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دا و رایگه‌یاند كه ئه‌و په‌یجانه زانیاریی ناڕاست و بێ بنەما بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
له رونكردنه‌وه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ده‌ڵێت كه "گوایە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاندوە، چارەسەری پرسی توانستی زمانی ئینگلیزی بۆ وەرگرتن لە خوێندنی باڵا لە ده‌ستی سەرۆکایەتی زانکۆکاندایە."
له‌سه‌ر ئه‌و زانیارییانه، وه‌زاره‌ت له رونكردنه‌وه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "وەزارەتەکەمان رایدەگەیەنێت ئەم زانیارییانە بێ بنەماو دورن لە ڕاستی، چونکە بابەتی توانستی زمانی ئینگلیزی بەپێی ڕێنمایی ژمارە (4) و (5) لە وەزارەتەکەمان ڕێکخراوەو هیچ گۆڕانکارییەکیش لە ڕێنماییەکاندا نەکراوەو ناکرێت."
جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه كه "ئەم قسەو باسانەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هیچ بنەمایەکیان نییە و وەزارەتەکەمان هەڵوێستی ڕەسمی تەنها لە وێب سایتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەناونیسانی www.mhe-krg.org بڵاودەکاتەوە."
ر.ع
PM:05:40:24/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 4600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت