خوێندكارانی چوار ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌توانن له دوو زانكۆی كوردستان بخوێنن
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاریدا خوێندكارانی خانه‌قین و سه‌عدییه و مه‌نده‌لی و جه‌له‌ولا ده‌توانن له زانكۆكانی گه‌رمیان و پۆله‌ته‌كنكیكی سلێمانی بخوێنن.
بڕیاره‌كه له نوسراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتووه كه به ژماره 11824 له به‌رواری 23-8-2017 و به واژووی د.محه‌مه‌د سابیر مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ده‌رچووه.
له نووسراوه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، هاتووه:"سه‌باره‌ت به ده‌رچووانی سنووری خانه‌قین، جه‌له‌ولا، سه‌عدییه، مه‌نده‌لی ده‌توانن بچنه پێشبڕكێ بۆ خوێندن له به‌شه‌كانی راسته‌وخۆی زانكۆكانتان له سنوری خانه‌قین و گه‌رمیان به‌ڕێژه‌یه‌كی گونجاو كه خۆیان پێشبڕكێی‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن به میكانیزمێكی گونجاو له‌لایه‌ن تۆماری گشتی هه‌ردوو زانكۆ به سوود وه‌رگرتن له‌شێوازی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بابه‌ته له‌ساڵانی رابردوو".
له‌وباره‌یه‌شه‌وه سه‌رتیپ عه‌لی، سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند، ئه‌وان هه‌میشه جه‌ختیان له وه‌رگرتنی خوێندكارانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردۆته‌وه و ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌دایه كه خزمه‌ت به خوێندكارانی ئه‌و ناوچانه‌دا ده‌كات.
PM:03:58:28/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 2412
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت