عه‌بادی‌ فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ده‌ركرد كه‌ هه‌وڵی‌ دروستكردنی‌ "فیتنه‌" ده‌ده‌ن


وێستگه‌ نیوز –
 سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق فه‌رمانی‌ دا به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ بكرێت كه‌ "رقلێبوونه‌وه‌ و ره‌گه‌زپه‌رستی‌" و گرته‌ی‌ ڤیدیۆیی ساخته‌ به‌ ئامانجی‌ "وروژاندنی‌ فیتنه‌" بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق رایگه‌یاند كه‌ "حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانی‌ دا به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ بكرێت كه‌ رقلێبوونه‌وه‌ و ره‌گه‌زپه‌رستی‌ و گرته‌ی‌ ڤیدیۆیی ساخته‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌".

نووسینگه‌ی‌ عه‌بادی‌ ده‌ڵێت: "ئامانج له‌و كاره‌ دروستكردنی‌ فیتنه‌یه‌ له‌نێوان هاوڵاتیان و ئاسایشیان ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌".

ئه‌م فه‌رمانه‌ی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردوودا هێزه‌ عیراقییه‌كان ده‌ستیان به‌ئۆپراسیۆنی ئه‌منی كردووه‌ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه‌كانی باشووری كه‌ركوك و شاری كه‌ركوك و هێزه‌ عیراقییه‌كان له‌و هێرشه‌یاندا ناحیه‌ی تازه‌،

دووزخومارتوو، داقوق، قه‌ره‌ته‌په‌، بنكه‌ی سه‌ربازیی كه‌یوان، فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركوك، كۆمپانیای غازی باكووریان كۆنترۆڵكرد.

هاوكات دوێنێش له‌ به‌رده‌وامی ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا هێزه‌ عیراقییه‌كان به‌ بێ ته‌قه‌ چوونه‌ دوبز، كێڵگه‌كانی نه‌وتی بای حه‌سه‌ن و هاڤانا، مه‌خمور، گوێر، باشیك، به‌نداوی موسڵ و شه‌نگال، خانه‌قین و جه‌له‌ولا و تا ئێستاش زیاتر له‌ 30 پێشمه‌رگه‌ شه‌هیدبوون و نزیكه‌ی 40 پێشمه‌رگه‌ی تریش برینداربوون.


PM:05:14:18/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 183514 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو