شەڕڤانان لە رەقە لە پێشڕەویدان و 46 هاوڵاتی دیکەیان رزگار کرد

‌شەڕڤانان لە دواین خاڵی کۆنتڕۆڵکردنەوەی رەقە

وێستگه‌ نیوز ـ
شەڕ و پێکدادان لە گەڕەکە ناوەندییەکانی شاری رەقە لە نێوان سەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و چەكدارانی داعشدا بەردەوامە، شەڕڤانان 46 هاوڵاتی دیکەیان لە چنگی چەتەکانی داعش رزگار کرد.
 
پێشڕەوی شەڕڤانان لە گەڕەکی ئازادی و گەڕەکی کوردنشینی رەقە و دەوروبەری نەخۆشخانەی وەتەنیی شاری رەقەدا بەردەوامە و گورزی قورس لە چەتەکانی داعش دەدەن، هاوکات بەردەوامن لە رزگارکردنی هاوڵاتیان لە چنگی داعش.

چەکدارانی داعش کە گەمارۆی سەریان تا دێت تووندتر دەبێتەوە، هەوڵدەدەن بە کردەوەی خۆکوژی و بەکارهێنانی هاوڵاتیان وەک قەڵغانی مرۆیی گەمارۆکەی سەریان تێکبشکێنن، بەڵام هەموو هەوڵەکانیان شکستی هێناوە.
 
چه‌كدارانی داعش لە ناوەندی شاردا ژمارەیەک هاوڵاتیان بە دیل گرتبوو و هەوڵیاندابوو لە رێگای کردنیان بە قەڵغانی مرۆیی شەڕڤانان ناچار بکەن بە پاشەکشە، بەڵام شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا 46 کەس لەو هاوڵاتیانەیان لە چنگی چەتەکان رزگار کرد.

جێگای ئاماژەیە، کە لە دوو رۆژی رابردوودا تیمە تایبەتەکانی قەسەدە بۆ رزگارکردنی هاوڵاتیان 176 کەسیان لە چنگی چەتەکان رزگار کردووە.

هــ. ر


PM:02:40:09/10/2017






ئه‌م بابه‌ته 1824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو