یه‌په‌گه ئاماری شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی مانگی ئابی بڵاوكرده‌وه
شەڕڤانان لە شەڕی رزگارکردنەوەی رەقەدا
وێستگه نیوز ـ
له ره‌قه شه‌ڕ و پێكدادان به‌رده‌وامه و 17 چه‌كداری داعش كوژران، به پێی ئامارێكی یه‌په‌گه‌ش له مانگی ئابدا 244 چه‌كداری داعش له ره‌قه كوژراون و توركیاش 158 جار هێرشی كردوه‌ته سه‌ر رۆژئاوای كوردستان.
میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان بڵاویانكرده‌وه: له شه‌ڕی دوێنێ ئێواره‌دا شه‌ڕڤانانیش له گه‌ڕه‌كی درعیه نۆ هاوڵاتیان رزگاركردووه و به وته‌ی فه‌رمانده‌كانی شه‌ڕڤانانیش پێشڕه‌وییه‌كانیان له ره‌قه به‌رده‌وامه و تا ئێستاش له كۆی 29 گه‌ڕه‌ك ته‌نها نۆ گه‌ڕه‌ك به‌ده‌ست داعشه‌وه ماوه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)، له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی ئاماری مانگی ئابی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: له‌و مانگه‌دا 244 چه‌كداری داعش له ره‌قه كوژراون و 109 شه‌ڕڤانیش شه‌هیدبوون و توركیا و گروپه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سوریاش 158 جار هێرشیانكردوه‌ته سه‌ر یه‌په‌گه و 34 جار وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه.
ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی شاری رەققە لە رۆژی 89ەمینیدایە کە لەلایەن شەڕڤانانی هەسەدە دەستیپێكردوە، ئێستاکە لە كۆی 29 گەڕەك، ته‌نیا نۆ گەڕەك به ده‌ست داعشه‌وه ماوه و پێكدادانیش به‌رده‌وامه.
PM:03:41:04/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 1796
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت