نوێترین زانیاری له‌سه‌ر پێشڕه‌وی شه‌ڕڤانان له‌ ره‌قه‌

‌شەڕڤانان لە پێشرەوییەکانیان لە رەقە بەردەوامن

وێستگه‌ نیوز ـ

هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك هه‌ده‌سه‌، به‌رده‌وامن له‌ پێشڕه‌وییه‌كان بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی پارێزگای ره‌قه‌ له‌ ده‌ست چه‌كدارانی داعش و له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا دوو گه‌ڕه‌ك كۆنتڕۆڵكراون.
 
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە راگەیاندراوێکدا گۆرانکاریی و پێشڕەوییەکانی 24 کاتژمێری رابردووی بڵاو کردەوە.
 
لە بەشێکی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژە بەوە کراوە: "لەماوەی شەڕ و پێكدادانی نێوان شەڕڤانان و چەكدارانی داعشدا لە  ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، لە گەڕەكەكانی نەهزە و مرور 23 چەكداری داعش كوژران".
 
جیهان شێخ ئەحمەد، وتەبێژی ژووری چالاکییەکانی توڕەیی فورات، راشیگەیاند: "گەڕەکی رەقەی کۆن و ئەلدەرعییە کۆنترۆڵکرانەوە، کە دوو گەڕەکی ستراتیژی ناو شارەکەن و لەژێر کۆنترۆڵی چەكدارەکانی داعش بوو، بەم جۆرەش ئێستا 65%ی رەقە بە تەواوەتی کۆنترۆڵکراوەتەوە و 14 گەڕەکیش بەتەواوەتی رزگار کراون".

لە راگەیەندراوەكە ئەوەش هاتووە: لە میانەی ئەو پێشڕەوییانەدا سێ دۆشكە، سێ كلاشینكۆف و جبەخانەیەكی  داعش كەوتووەتە دەست یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، كە بەشێكی سەرەكی هێزەكانی سووریای دیموكرات پێكدێنن.

ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی شاری رەققە لە رۆژی 87ەمینیدایە کە لەلایەن شەڕڤانانی هەسەدە دەستیپێكردوە، ئێستاکە لە كۆی 29 گەڕەك 15 گەڕەك رزگار کراون و لە حه‌وت گەڕەكی دیکەش پێکدادانی تووند بەردەوامە.


PM:11:31:01/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 2304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو