لیژنەی ئەمنی سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
دیمەنێک لە شاری سلێمانی
وێستگه نیوز ـ
لیژنه‌ی ئه‌منی شاری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، به بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی رۆژانی جه‌ژنی قوربان به‌بێ هیچ حاڵه‌ت و رووداوێكی نه‌خوازراو، سوپاسی هاوڵاتیانی سلێمانی و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كات كه رۆڵیان هه‌بووه له‌و ئه‌ركه‌دا.
ئاوات محه‌مه‌د، قایمقامی سلێمانی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، تیایدا هاتووه: "ئێمە لە لیژنەی ئەمنی شاری سلێمانی بەبۆنەی سەرکەوتنی ئەو پلانەی کەدانرابوو بۆ بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی جەژن بەپێویستی دەزانین بەر لە ھەموولایەک سوپاس و پێزانینی خۆمانتان ئاراستە بکەین لە بەرامبەر دڵسۆزیتان و ئەو ھاوکاری و ھەماھەنگیەی کە پێشکەشی دامەزراوەکانی حکومەت بە تایبەت ھێزە ئەمنییەکانتان کردووە".
ئه‌وه‌شی وتووه: "لە رێگەی ئێوەشەوە سوپاس و دەستخۆشی دەنێرین بۆ ھەموو ئەو ھێز و تیمانەی کە بەرپرسیارانە بەشداربوون لەپاراستنی ئارامی و ئاسایشی ھاوڵاتیان و گەشتیاران و دابینکردنی رەوشێکی لەبار بۆیان بۆ ئەوەی لە بارودۆخێکی ئارام و بێ گرفتدا کاتەکانیان بەرێ بکەن".
قایمقامی سلێمانی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه: "بەم ھۆیەوە بە پێویستی دەزانین سوپاس و دەستخۆشی بگەیەنینە ھەموو ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی، پۆلیسی سلێمانی و پۆلیسی چالاکیە مەدەنییەکان و لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی و بەرگری فریاکەوتن و بەرگری شارستانی و پۆلیسی نەھێشتنی تاوان و تیمەکانی ھاتوچۆ و تیمەکانی تەندروستی و شارەوانی و گەشتوگوزار و چاودێری بازرگانی و ڤێترنەری و لیژنەھاوبەشەکان".
ده‌شڵێت: "لێرەوە رایدەگەیەنین سەرکەوتنی ئەو پلانەی کە دانرابوو لەکاتێکدایە بەھەزاران گەشتیار بۆ بەسەربردنی کاتەکانیان لەم جەژنەدا روویان لە پارێزگای سلێمانی کرد بوو بەجۆرێک زۆربەی سەیرانگەو شوێنە گەشەتیارییەکان جمەیان دەھات لە ژمارەی گەشتیاراندا، بەڵام ھێزە ئەمنییەکان و ھەموو ئەو تیمانەی کە بەشداربوون لە پلانی سەرخستنی رێوڕەسمی جەژندا بەشێوەیەکی زۆرباش ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ کردووە و ھەر ئەمەش ھۆکاربوو بۆ ئەوەی رۆژانی جەژنی قوربان لە سلێمانی بەبێ ھیچ حاڵەتێکی نەخوازراو تێبپەڕێت کە ئەمەش جارێکی تر متمانەی ھاوڵاتیان بە دامەزراوەکانی حکومەت لە پارێزگاکەدا زیاتر و بتەوتر دەکات".
رۆژی هه‌ینی 1ی ئه‌یلولی 2017، یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان بوو، به‌و هۆیه‌وه هێزه ئه‌منییه‌كان له سه‌رجه‌م پارێزگا‌و شاره‌كانی هه‌رێم خرانه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌منییه‌تی شاره‌كان بپارێزن.
AM:10:15:10/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 5918
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت