قایمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ ئاماده‌كارییه‌كانی رۆژانی جه‌ژنی راگه‌یاند

‌دیمەنێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
قایمقامی هەڵەبجە رایگەیاند، لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەڵەبجە هەموو ئامادەکارییەکی بۆ پێشوازی لە جەژنی رەمەزان کردووە.

نوخشە ناسیح، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "لە رووی ئەمنی و هاتوچۆوە هەموو ئامادەکارییەک تایبەت بە جەژنی رەمەزان کراوە".

وتیشی: "لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی خورماڵ و بیارە هەماهەنگی کراوە بۆئەوەی ئامادەکاری بکەن بۆ گرتنەبەری رێوشوێن بۆ هاتنی میوانان بۆ ناوچەکە".

ئاماژەی بەوەش کرد، چاوەڕێدەکرێت لە جەژنی رەمەزاندا هاوڵاتییەکی زۆر لە دەرەوە و ناوەوەی هەرێم روو لە ناوچەکە بکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە بەپێی پێشبینی گەردونناسان، ئەگەری زۆرە رۆژی هەینی 15ی حوزەیران یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان بێت.

هــ. ر


AM:11:49:13/06/2018


ئه‌م بابه‌ته 2970 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو