حكومەتی هەرێم پشوی جەژنی دیاریكرد


وێستگە نیوز-

حكومەتی هەرێمی كوردستان پشووی جەژنی قوربانی راگەیاند.

لەراگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ وێستگە نیوز نێردراوە، سەفین دزەیی وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، پیرۆزباییەكی گەرم لە خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و هەموو موسوڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكات، هاوكات راشیدەگەیەنێت بەهیوان ئەم جەژنە ببێتە مایەی بەدیهاتنی ئاوات و ویستەكانی گەلی كوردستان و بەرقەراربوونی ئاشتی و ئارامی لە كوردستان و ناوچەكەدا.

سەفین دزەیی لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش ئاشكرا دەكات" كە بە هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان رادەگەیەنن، پشووی جەژن لە رۆژی پێنجشەممە 31-8-2017 دەست پێدەكات و تا رۆژی سێشەممە 5-9-2017 بەردەوام دەبێت و رۆژی چوارشەممە 6-9-2017 دەوامی فەرمی دەست پێدەكاتەوە.


PM:01:32:27/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 27634 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو