به وێنه.. ته‌نها له یه‌ك گوند نزیكه‌ی دوو ته‌ن گۆشت كراوه‌ته قوربانی
لە جەژنی قورباندا هاوڵاتییان حەیوان سەردەبڕن و دەیکەنە قوربانی بۆ خوا
وێستگه نیوز ـ
له گوندێکی سەر بە ناحیەی خەلیفان لە كۆی نزیكه‌ی 115 سه‌ر مه‌ڕ و بزن و 2 جوانه‌گا، هه‌زار و 800 كیلۆ گۆشت كۆبووه‌ته‌وه، هه‌ر كه‌سێك قوربانی كردووه و ئاژه‌ڵی سه‌ربڕیوه، گۆشته‌كه‌ی پارچه پارچه كردووه و بردوویه‌ته ئه‌و كۆگایه‌ی گۆشتی لێ كۆده‌كرێته‌وه.
كۆگاكه دوكانێكی فه‌رهه‌نگه، له‌گه‌ڵ باوكی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، گونده‌كه‌یان هه‌زار ماڵه و به گوێره‌ی ئه‌و ئاماره‌ی له‌به‌ر ده‌ستی ئه‌وانه، نزیكه‌ی 350 ماڵی گونده‌كه، له‌لایه‌ن ده‌رودراوسێكانییانه‌وه گۆشتی قوربانییان پێدراوه، 650 ماڵه‌كه‌ی دیكه‌ش، له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌ی گۆشتی قوربانییان پێگه‌یشتووه، كه له‌و دوكانه كۆیان كردووه‌ته‌وه.
فه‌رهه‌نگ باس له‌وه ده‌كات، له‌به‌ر زۆری گۆشته‌كه، ناچارن به خاكه‌ناسێكی تایبه‌ت گۆشته‌كه‌ی هه‌ڵبده‌نه‌وه سه‌ریه‌ك و دواتریش بیكێشن و به‌سه‌ر دانیشتووانی گونده‌كه دابه‌شی بكه‌ین.
ئه‌مساڵ هه‌ر ماڵێك نزیكه‌ی سێ كیلۆ گۆشتی قوربانی به‌ركه‌وتووه و له كاتی زیادبوونیشدا، گۆشته‌كه ده‌به‌نه ناحیه‌ی خه‌لیفان و له‌وێ دابه‌شی ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كات، ساڵی پار، نزیكه‌ی دوو تەن و نیو گۆشتی قوربانی كۆببۆوه، به‌ڵام ئه‌مساڵ، هه‌ندێك له دانیشتووانی گونده‌كه، خۆیان گۆشته‌كه‌یان دابه‌شكردووه.
بەپێی دەقە ئاینییەكان لەناو قورئانی پیرۆزدا، مێژووی قوربانیكردن دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئیبراهیم پێغەمبەر و ئیسماعیلی كوڕی، كاتێك لە خەونیدا ئیبراهیم پێغەمبەر لەلایەن خواوە فەرمانی پێكرا، قوربانی بكات و بۆ قوربانییەكەشی دەبێت كوڕە تاقانەكەی ئیسماعیلی تەمەن 12 ساڵان بكاتە قوربانی.
پاش خۆ ئامادەكردن بۆ قورانییەكە لەلایەن ئیبراهیم پێغەمبەرەوە و ئامادەکردنی کوڕەکەی بۆ سەربڕین، فەرمانی پێكرا لەجیاتی ئیسماعیلی كوڕی بەرانێك بكاتە قوربانی، لەو مێژووە بەدواوە قوربانیكردن لەسەر حاجیانی ماڵی خودا فەرزكراوە و موسڵمانانیش حەیوان سەردەبڕن و دەیکەنە قوربانی.
س: K24
PM:10:44:01/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 23018
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت