روونكردنه‌وه له‌سه‌ر رای جیاوازی نێچیرڤان بارزانی بۆ ریفراندۆم ده‌درێت
وێستگه نیوز-
ئه‌ندامێكی نوسینگه‌ی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه نێچیرڤان بارزانی بۆچونی جیاوازی سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ریفراندۆم هه‌بێت.
حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د مسته‌فا، ئه‌ندامی نوسینگه‌ی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی "ماوه‌یه‌كه هه‌ندیك سایتی بێ شوناس و دواجاریش له 1/9/2017 سایتی شارپرێس هه‌واڵی ناڕاست له‌سه‌ر (جه‌نابی نێچیرڤان بارزانی) بڵاوده‌كه‌نه‌وه گوایه رای جیاوازی سه‌باره‌ت به‌ریفڕاندۆم هه‌یه، رێك پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، نێچیرڤان بارزانی له‌سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی سه‌رخستنی قۆناغه‌كه‌دایه، ئه‌م سایتانه و سیاسه‌ته‌كانی پاڵپشتیان ده‌زانن كه پارتی واتا ڕێز و یه‌كڕێزی، بۆیه ده‌یانه‌وێت ئه‌م شتانه زه‌ق بكه‌نه‌وه كه له‌ناو پارتیدا نییه و ناحه‌زانی پارتی حه‌زده‌كه‌ن هه‌بن.
ده‌شڵێت: "من 12 ساڵه له نزیكه‌وه له‌خزمه‌ت به‌ڕێزیاندام ئه‌وه‌ی ڕۆژێك له ڕۆژان هه‌ستم پێ نه‌كردووه دوو به‌ره‌یی و چه‌ند به‌ره‌ییه، به‌م شێوه‌یه‌ی داخ له‌دڵان باسی ده‌كه‌ن".
ئه‌ندامه‌كه‌ی نوسینگه‌ی نێچیرڤان بارزانی وتوشیویه‌تی: "ئه‌م كه‌س و لایه‌ن و میدیایانه باش شاره‌زای جه‌وهه‌رو پێكهاته‌ی پارتی و ماڵباتی بارزانی نین، ده‌نا په‌نایان بۆ ئه‌م كارته سوتاوانه نه‌ده‌برد كه هیچیان لێ به‌رهه‌م نایه‌ت بۆیان".
رۆژی 31-8-2017 ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی له زاری سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی كه نه‌یویستبوو ناوی بڵاوبكرێته‌وه رایگه‌یاندبوو، بۆ پرسی ریفراندۆم رای جیاواز له‌نێو پارتیدا هه‌یه."
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه گوایه "بارزانی و مه‌سرور بارزانی كوڕی و فازیڵ میرانی له‌گه‌ڵ ریفراندۆمن، به‌ڵام نێچیرڤان بارزانی مانه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی عیراقدا به‌لاوه باشتره".
بڕیاره رۆژی 25ی ئه‌یلولی 2017، ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسیی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كاریی كردووه و له قۆناغی كۆتاییدایه.
PM:09:54:02/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 17742
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت