سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیوای خواست هیوادارین ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان و راشیگه‌یاند كه هێشتا واده‌ی ره‌وانه‌كردنی وه‌فدی هه‌رێم بۆ به‌غدا روون نییه و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی به‌غداین، سەبارەت بە خەرجکردنی موچەش رایگەیاند کە موچە دەدرێت و ئەگەر دواش بکەوێت، دواکەوتنەکە زۆر نییە.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی حكومه‌ت سه‌باره‌ت به چۆنێتی هاوكاریكردنی ئاواره‌كان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه تائێستا 150 هه‌زار كه‌س له ناوچه‌كانی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون و هیوای خواست دۆخێكی وا بڕه‌خسێت كه ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان.
سه‌رۆكی حكومه‌ت سوپاسی خه‌ڵكی شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆكی كرد كه هاوكاریی ئاواره‌كانیان كردوه، ئاشكراشیكرد كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان داوه هاوكاریی ئاواره‌كان بكه‌ن.
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نوسانیشدا رایگه‌یاند كه هه‌ڵوێستی حكومه‌ت ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور كێشه‌كان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن و هیواداریشین ئه‌وان پابه‌ندی ئه‌وه بن به‌پێی ده‌ستور كێشه‌كان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، به‌ڵام تائێستا واده‌ی ناردنی وه‌فدی هه‌رێم بۆ به‌غدا روون نییه و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی به‌غداین بۆ سازكردنی دانیشتنی جدی و هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتی.
وتیشی كه جموجوڵه سه‌ربازییه‌كانی سوپای عیراق هێشتا له هه‌ندێك شوێن به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌ش كێشه بۆ سه‌قامگیری دروست ده‌كات و ره‌نگه ببێته‌هۆی كێشه‌ش بۆ ده‌ستكردن به پرۆسه‌ی گفتوگۆ.
له وه‌ڵامی پریارێكی دیكه‌شدا سه‌باره‌ت به حكومه‌تی رزگاریی نیشتمانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، ورده‌كاریی ئه‌و حكومه‌ته نازانن و ده‌شیانه‌وێت گوێ بگرن بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت به چ بیانویه‌ك هه‌یه بۆئه‌وه‌ی ئه‌و حكومه‌ته دروست بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانیش رایگه‌یاند كه پێشتریش بارزانی چه‌ندین جار وتویه‌تی دووباره نایه‌وێت خۆی هه‌ڵبژێرێت و له‌رووی یاسایشه‌وه واده‌ی پۆسته‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت، بازرانیش به‌ته‌ئكید یاسا و رێساكان ناشكێنێت، ئه‌و هۆیانه‌ش كه وایكرد به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ی ته‌نها مه‌سه‌له‌ی شه‌ڕی داعش بوو.
سه‌باره‌ت به دۆخه‌كه‌ش رایگه‌یاند كه دۆخه‌كه باش ده‌بێت و كورد چه‌ندین جار كاتی سه‌ختی بڕیوه، ئێستا كاتی تۆمه‌تباركردنی یه‌كتر نییه و ئه‌گه‌ر به‌یه‌كڕیزی به‌ره‌و ئه‌و كێشانه بڕۆین، دڵنیام به‌سه‌ریدا سه‌رده‌كه‌وین، قسه‌ی زۆر هه‌یه بكرێت به‌ڵام با ئه‌وه بۆكاتی خۆی بێت.
سه‌باره‌ت خه‌رجكردنی موچه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ره‌نگه موچه هه‌ندێك كێشه‌ی تێكه‌وتبێت، بەڵام لە ماوەیەکی کەمدا چارەسەردەکرێ و وتی "موچەی فەرمانبەران ناوەستێت بەڵام هەندێک کێشەی بچوک هەن و چارەسەری دەکەین، بەدڵنیاییەوە موچە دەدەین".