په‌یامی نێرچیرڤان بارزانی: گه‌له‌كه‌مان به‌ره‌و گه‌یشتن به دوایین وێستگه‌ی مافه‌كانی هه‌نگاو ده‌نێت
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامی جه‌ژنی قوربانی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه "دوای ساڵانێكی زۆری خه‌بات و قوربانیدان، گه‌له‌كه‌مان به‌ره‌و گه‌یشتن به دوایین وێستگه‌ی مافه‌كانی هه‌نگاو ده‌نێت."
له په‌یامه‌كه‌یدا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وێڕای پیرۆزبایی جه‌ژنی قوربانی له موسڵمانانی كوردستان كردووه و وتویه‌تی: جه‌ژنی قوربان له كاتێكدا دێته‌وه كه هێشتا كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتی به دۆخێكی ئاڵۆزدا تێده‌په‌رن و ده‌ره‌نجامی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی ڕووبه‌ڕووی كوردستان بوونه‌ته‌وه دۆخێكی نه‌خوازراویان دروست كردووه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا هیوایه‌كی گه‌وره بۆ گه‌یشتن به ئاوات و مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كوردستان له ئاسۆدا به‌دی ده‌كرێت و دوای ساڵانێكی زۆری خه‌بات و قوربانیدان، گه‌له‌كه‌مان به‌ره‌و گه‌یشتن به دوایین وێستگه‌ی مافه‌كانی هه‌نگاو ده‌نێت."
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی:
جه‌ژنی قوربان سه‌ره‌تا له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌زی شه‌هیدان، ئینجا له ته‌واوی موسڵمانانی كوردستان و جیهان پیرۆز ده‌كه‌م. له‌م جه‌ژنه‌دا كاتێك شه‌هیدانی نه‌مری كوردستان به‌بیر ده‌هێنینه‌وه و سه‌ری ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گیانی پاكیاندا داده‌نه‌وێنین، هیوادارم هه‌موو لایه‌ك جه‌ژن به خۆشی و كامه‌رانی و له ئارامی و سه‌قامگیریدا به‌سه‌ر به‌رن و ببێته هانده‌رێك بۆ پته‌وكردنی پێكه‌وه‌ژیانی هه‌موو پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستان.
جه‌ژنی قوربان له كاتێكدا دێته‌وه كه هێشتا كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتی به دۆخێكی ئاڵۆزدا تێده‌په‌رن و ده‌ره‌نجامی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی ڕووبه‌ڕووی كوردستان بوونه‌ته‌وه دۆخێكی نه‌خوازراویان دروست كردووه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا هیوایه‌كی گه‌وره بۆ گه‌یشتن به ئاوات و مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كوردستان له ئاسۆدا به‌دی ده‌كرێت و دوای ساڵانێكی زۆری خه‌بات و قوربانیدان، گه‌له‌كه‌مان به‌ره‌و گه‌یشتن به دوایین وێستگه‌ی مافه‌كانی هه‌نگاو ده‌نێت.
یه‌كێتی و یه‌كڕیزی و پێكه‌وه‌یی و هاوكاریی نێوان لایه‌ن و پێكهاته‌كانی كوردستان، ڕێگه‌ی گه‌یشتن به ئامانجه‌كانمان نزیكتر ده‌كاته‌وه، بۆیه هیوادارم هه‌موو پێكهاته و لایه‌نه‌كانی كوردستان هه‌ستیاریی دۆخه‌كه و گرنگیی پێكه‌وه كاركردن له‌پێناو گه‌یشتن به سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری و به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان له‌به‌رچاو بگرن و هه‌موومان پێكه‌وه هه‌وڵ بده‌ین هه‌موو كێشه و گرفته‌كان له ڕێگه‌ی دیالۆك و لێكگه‌یشتنه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ین و خۆمان بۆ قۆناغی داهاتوو ئاماده بكه‌ین.
جه‌ژنێكی خۆش و ئارام بۆ هه‌مووان ده‌خوازم، به‌و هیوایه‌ی گه‌لی كوردستان جه‌ژن و بۆنه‌كانی داهاتووی له سایه‌ی كوردستانێكی گه‌یشتوو به ته‌واوی مافه‌كانی و دوور له شه‌ڕ و تیرۆر و ئاڵۆزی بكاته‌وه و هه‌موو خوشك و بریانمان له ئاواره و په‌نابه‌رانی هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان به سه‌رفرازی بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و زێدی خۆیان.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
31/8/2017
PM:08:00:31/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 2966
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت