نێچیرڤان بارزانی: هه‌رێمی كوردستان پێش و دوای پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم خویازیاری دیالۆگێكی جددی بووه
نێچیرڤان بارزانی و ڕامۆن بلێكوا
وێستگه نیوزـ
له میانی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی نوێی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عیراق، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه كه هیچ گرفتێك به گرژی و توندوتیژی چاره‌سه‌ر ناكرێت و هه‌رێمی كوردستانیش پێش و دوای پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم، خویازیاری دیالۆگێكی جددی بووه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
له میانی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕامۆن بلێكوا، باڵیۆزی نوێی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له عیراق و شاندێكی یاوه‌ری كه ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2017 به‌ڕێوه‌چووه، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند: كه هه‌رێمی كوردستان پێش و دوای پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم، خویازیاری ئه‌وه بووه دیالۆگێكی جددی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بێت چونكه هیچ گرفتێك به گرژی و توندوتیژی چاره‌سه‌ر ناكرێت و تاكه ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ر ته‌نیا دیالۆگ و لێكگه‌یشتنه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوپاتیكرده‌وه كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتیی ئه‌وروپا و وڵاتانی دیكه‌ی جیهان ده‌توانن ڕۆلی ئه‌رێنی بۆ زه‌مینه‌سازیی دیالۆگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بگێڕن، جه‌ختیشی كرده‌وه كه خه‌ڵكی كوردستان به ڕێگه‌ی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمه‌وه خواستی خۆی ده‌ربڕیوه و به پێویستی زانی ئێستا بیر له‌وه بكرێته‌وه ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی دێنه سه‌ر ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ بدۆزرێته‌وه و گرژی و ئاڵۆزییه‌كان وه‌لا بنرێن و ئارامیی ناوچه‌كه بپارێزرێت.
هاوكات ڕامۆن بلێكوا خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له عیراق ده‌ربڕی به‌تایبه‌تی كه ناوچه‌كه به دۆخێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت، خوازیار بوو دیالۆگێكی جددی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به چاودێریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان ئه‌نجام بدرێت و ئاماده‌ییی یه‌كێتیی ئه‌وروپایشی بۆ زه‌مینه‌سازی له‌مباره‌یه‌وه نیشان دا.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا چه‌ندین ته‌وه‌ری دیكه‌ی په‌یوه‌یست به عیراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌وه، گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا.
ر.ع
PM:09:38:09/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 3388
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت