پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاد دەبێت

‌هاوڵاتیان نیگەرانیەكانیان بەردەوامە لە دۆخی كارەبا

وێستگە نیوز-

وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند بەهۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەر کارەبای نیشتمانی پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاد دەکات.

وەزارەتی کارەبای هەرێم ئاماژە بەوەش دەكات "ئێستا خواستی كارەبا بۆ 5000 مێگاوات كارەبا بەرزبووەتەوە، ئەوە لەكاتێكدایە بڕی بەرهەمهاتوو 2400 بۆ 2500 مێگاواتەو دەتوانرێت 8بۆ 10كاتژمێر كارەبای بدرێتە هاوڵاتیان، هەروەها لەمانگی ئەیلولیشەوە بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا كەم دەبێتەوەو ژمارەی كاتژمێرەكانی كارەبا زیاد دەكات".

وەزارەتی كارەبا ئاشكراشی دەكات "سەرەڕای بوونی قەیرانی دارایی كە كاریگەری كردۆتە سەر جێبەجێ نەكردنی پلانی وەزارەت، بەڵام وەزارەتی كارەبا بەهاوكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان توانیوێتی بەسەركەوتووانە بەشێك لە وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا لە گازۆیلەوە بۆ غاز بگۆڕێت و بەگەڕیان بخات".

وەزارەتی كارەبا بەپێی گرێبەستی واژووكراو لەگەڵ وەبەرهێنەران ئەو رێگایەیان پێدراوە بەرەزامەندی حكومەتی هەرێم و بێ توانایی حكومەتی هەرێم بەدابینكردنی سوتەمەنی بۆ یەكەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا كە لەم كاتەدا حكومەتی هەرێم بەهۆی قەیرانی داراییەوە توانای دابینكردنی ئەو بڕە گازۆیلەی نییە بۆ یەكەكان وە چەندین یەكەی بەرهەمهێنانی كارەبا لەگەڕكەوتوون".

پێویستە بوترێت وێڕای چەندین هەوڵ و تەقەلای بەردەوامی پسپۆڕان و شارەزایانی كارەبا بۆ باشتركردنی دۆخی كارەبای هاوڵاتیان، ماوەی 26 ساڵە تا ئێستا سەرجەم كابینە یەك لەدوای یەكەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان نەیتوانیوە قەیرانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان چارەسەر بكات، 


AM:09:24:02/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 4837 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو