مانگی داهاتوو كاره‌بای نیشتمانی زیاد ده‌بێت
تا ئێستا هاوڵاتیان بە دەست کەمی کارەبای نیشتمانییەوە دەناڵێنن
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆنتڕۆڵ و گه‌یاندنی كاره‌بای ناوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له مانگی داهاتووه‌وه بڕی كاره‌بای نیشتمانی زیاد ده‌بێت، ئه‌مه‌ش نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م زیاد ده‌بێت، به‌ڵكو له‌به‌ر نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمایه.
ئومێد محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌ری گشتی كۆنتڕۆڵ و گه‌یاندنی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له مانگی داهاتووه‌وه خواست له‌سه‌ر كاره‌بای نیشتمانی كه‌مده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه.
وتیشی: "هه‌ركات خواست له‌سه‌ر به‌كارهێنانی كاره‌بای نیشتمانی كه‌م ببێته‌وه كاتژمێره‌كانی كاره‌با زیاد ده‌كات، به‌ڵام كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه ده‌گۆڕێت".
ئه‌وه‌شی باسكرد: ئه‌م مانگه پێدانی كاره‌با له نێوان هه‌شت بۆ 10 كاتژمێردا بوو، له هه‌ندێك شوێنیش زیاتر بوو".
له باره‌ی به‌رهه‌م و خواستی هاوڵاتیانه‌وه له‌سه‌ر كاره‌بای نیشتمانی، به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با وتی: "ئێستا خواست چوار هه‌زار و 500 مێگاواته، به‌ڵام به‌رهه‌م له نێوان دوو هه‌زار و 500 بۆ دوو هه‌زار و 750 مێكاواته".
AM:11:25:30/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 6835
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت