لێدوانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی له‌سه‌ر دانانی جۆزه‌ی 20 ئه‌مپێری له ناوشاری سلێمانی
دانانی جۆزەی 20 ئەمپێری بوەتە خواستێکی سەرەکی هاوڵاتیان
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، له ئێستادا دانانی جۆزه‌ی 20 ئه‌مپێری بۆ ماڵان به شێوه‌ی كاتی راگیراوه و چاوه‌ڕوانده‌كرێت به‌م نزیكانه ده‌ستپێبكاته‌وه و پڕۆژه‌كه له‌ناو شاری سلێمانیش جێبه‌جێ ده‌كرێت.
سالار حیسامه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی دانانی جۆزه‌ی 20 ئه‌مپێری بۆ ماڵان راگیراوه و دیراسه‌یه‌كی ده‌كه‌ن و له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌ستده‌كه‌نه‌وه به دانانی ئه‌و جۆزانه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه داوایان كردووه.
وتیشی: "پڕۆژه‌كه سه‌ركه‌وتنی باشی به ده‌ستهێناوه و توانراوه كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی بۆ 21 كاتژمێر به‌رزبكاته‌وه، بۆیه خه‌ڵكێكی زۆر داوایان لێكردووین بۆیان جێبه‌جێ بكه‌ین و له‌وانه دانشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانیش داوایان كردووه".
له باره‌ی واده‌ی ده‌ستپێكردنی پڕۆژه‌كه له ناو شاری سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی وتی: "له چه‌ند مانگی داهاتووداو له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی سه‌رماو سۆڵه، دانانی جۆزه‌ی 20 ئه‌مپێری له‌ناو گه‌ڕه‌كه جیاوازه‌كانی شاری سلێمانی ده‌ستپێده‌كات و هاوڵاتییان ده‌توانن له‌مساڵدا سودێكی باشتر له كاره‌بای نیشتمانی ببینن".
له باره‌ی بڕی ئه‌و كاره‌بایه‌ی ئێستا ده‌گاته سنووری پارێزگای سلێمانی، سالار حیسامه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی وتی: "له ئێستادا له لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌باوه بڕی 600 مێگاوات ده‌گات و توانراوه 12 بۆ 13 كاتژمێر كاره‌بای نیشتمانی بدرێته هاوڵاتییان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به جۆزه‌ی 20 ئه‌مپێری بدرێت كاره‌بایه‌كی زیاتر ده‌درێته ماڵان".
PM:02:17:24/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 5536
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت