نوێترین زانیاری لەسەر دانانی کارەبای جۆزه‌ی 20 ئه‌مپێری له سلێمانی
هاوڵاتیان لە چاوەڕوانی باشبوونی دۆخی کارەبادان
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له سنووری ژماره‌یه‌ك قه‌زاو ناحیه‌ی سلێمانی كاره‌بای نیشتمانی كراوه‌ته 20 ئه‌مپێر و به‌و هۆیه‌وه كاره‌بای نیشتمانی ئه‌و شوێنانه بووه‌ته 21 كاتژمێر، به‌رپرسێكی كاره‌بای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه له‌ناو شاری سلێمانیش جێبه‌جێ بكرێت چاوه‌ڕێی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانین، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی وه‌ڵامی ئه‌و به‌رپرسه‌ی كاره‌با ده‌داته‌وه.
سیروان محه‌مه‌د، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی، كه ژماره‌یه‌ك قه‌زاو ناحیه‌و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ریانن، كاره‌بای نیشتمانی كراوه‌ته 20 ئه‌مپێر، بۆ ئه‌مه‌ش كاره‌بای نیشتمانیان زیادی كردووه بۆ 21 كاتژمێر له شه‌و و رۆژێكدا".
ئه‌وه‌شی باسكرد: "بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه له‌ناو سه‌نته‌ری شاری سلێمانی جێبه‌جێ بكرێت چاوه‌ڕوانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌ین، چونكه ئێمه لایه‌نی جێبه‌جێكارین كه‌ی داوامان لێبكرێت ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی ده‌كه‌ین".
له باره‌ی ئه‌وه‌ی تا چه‌نده توانراوه به‌و كاره‌بایه‌ی كه‌له‌و ناوچانه‌ی جۆزه‌ی 20 ئه‌مپێریان بۆ دانراوه دۆخی كاره‌با له سنووری پارێزگای سلێمانی باش ببێت، سیروان محه‌مه‌د وتی: "ئه‌و ناوچانه‌ی كاره‌بای 20 ئه‌مپێرییان هه‌یه ئه‌وه‌نده زۆرنین تا ئه‌و كاره‌بایه‌ی له ئه‌وان ده‌گه‌ڕێته‌وه دۆخی كاره‌بای له سلێمانی پێ باش ببێت و كاتژمێره‌كانی كاره‌بای نیشتمانی زیاد بكات".
له باره‌ی لایه‌نه ئیجابییه‌كانی كاره‌بای جۆزه‌ی 20 ئه‌مپێری، ئه‌و به‌رپرسه‌ی كاره‌بای سلێمانی وتی: "ئه‌گه‌ر كاره‌بای ته‌واوی سلێمانی ببێته جۆزه‌ی 20 ئه‌مپێری بۆ ماڵان، ئه‌وكات كێشه‌ی ئۆڤه‌ر لۆد و سوتانی محاویله‌و كوژانه‌وه‌ی كاره‌با كه‌مده‌بێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بارگرانی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانیش له‌سه‌ر هاوڵاتییان كه‌مده‌بێته‌وه، چونكه كاتژمێره‌كانی كاره‌بای نیشتمانی زیاد ده‌بن".
له باره‌ی رای ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، رێكه‌وت زه‌كی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و سامانه سروشتییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "ئێمه ساڵی رابردوو ره‌زامه‌ندیمان نیشاندا به‌وه‌ی به چه‌ند مه‌رجێك كاره‌بای ماڵان بكرێته جۆزه‌ی 20 ئه‌مپێری، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی وه‌ڵامی ئه‌و مه‌رجانه‌ی ئێمه‌ی نه‌دایه‌وه".
وتیشی: "له مه‌رجه‌كانمان ئه‌وه‌بوو كه گره‌نتی بكرێت له‌وه‌ی ئه‌و جۆزه 20 ئه‌مپێرییه كێشه‌ی كاره‌با چاره‌سه‌ر ده‌كات و كاره‌با بكاته 24 كاتژمێر، هه‌روه‌ها پاره‌ی جۆزه‌كه حكومه‌ت له پاره‌ی مانگانه‌ی كاره‌با وه‌ریبگرێته‌وه نه‌ك هاوڵاتی بیدات، به‌ڵام ئه‌مانه بێ وه‌ڵام مانه‌وه".
رێكه‌وت زه‌كی ئه‌وه‌شی وت: "له ئێستادا ئه‌و پڕۆسه‌یه به‌هۆی بوونی كێشه‌وه كاره‌بای سلێمانی رایگرتووه‌و چاوه‌ڕوانی چاككردنی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستپێبكاته‌وه".
له‌باره‌ی گرانبوونی گاز و كرێی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، رێكه‌وت زه‌كی وتی: "كۆمپانیای قه‌یوان به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م گازوایلی پاڵاوگه‌ی بازیان بۆ وێستگه‌یه‌كی كاره‌بایی 500 مێگاواتی به‌كار ده‌هێنێت و كاره‌باكه‌ی ده‌فرۆشێت به به‌غدا، نرخی گاز گران بووه، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی پارێزگای سلێمانی و قایمقامییه‌تی سلێمانییه‌وه داوا له بازارگانانی هاورده‌كردنی سووته‌مه‌نی كراوه كه له‌گه‌ڵ به‌نزیندا گاز‌و نه‌وتی سپیش هاورده بكه‌ن، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی بڕه‌كه‌یان زۆر بێت و نرخه‌كانیان هه‌رزان ببێته‌وه".
رێكه‌وت زه‌كی ئه‌وه‌شی وت: "چاره‌سه‌ری ریشه‌یی سووته‌مه‌نی له سلێمانی به دروستكردنی پاڵاوگه‌یه‌كی دیكه ده‌بێت له سنووری پارێزگای سلێمانی كه سه‌رجه‌م سووته‌مه‌نییه‌كه‌ی بۆ پارێزگای سلێمانی بێت، به‌ڵام وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان تا ئێستا ئاماده نییه هیچ پاڵاوگه‌یه‌ك دروست بكات و ئه‌وه‌شی كه هه‌یه‌و له سه‌ر رێگه‌ی دوكان سلێمانییه، ئێستا نه‌وتی خاوی بۆ نانێرێت".
له ئێستادا به‌هۆی گرانبوونی نرخی گازه‌وه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م مانگه پاره‌یه‌كی زۆری موه‌لیده‌ی ئه‌هلی بۆ هاوڵاتییان بێته‌وه، ئه‌مه‌ش ته‌نیا هاوڵاتی له‌م قه‌یرانه داراییه‌دا باجه‌كه‌ی ده‌دات.
هاوڵاتی ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا، دانیشتووی شاری سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: وه‌ك هه‌نگاوێك و چاره‌سه‌رێكی سه‌ره‌تایی داوا له كاره‌بای سلێمانی و پارێزگاری سلێمانی ده‌كات كه ئاوڕێك له‌و خه‌ڵكه هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته بده‌نه‌وه و كاره‌بای نیشتمانی بكه‌نه 20 ئه‌مپێر، بۆ ئه‌وه‌ی له موه‌لسده‌و كه‌می كاره‌بای نیشتمانی رزگاریان ببێت.
PM:09:38:21/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 6960
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت