"70 هاوڵاتی دانیشتووی سلێمانی له‌ توركیاوه‌ دیپۆرت كرانه‌وه‌"

‌دەروازەی خابور

وێستگه‌ نیوز -
به‌رپرسی رێكخراوی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ 70 هاوڵاتی دانیشتووی سلێمانی له‌ توركیاوه‌ دیپۆرت كرانه‌وه‌.


ئاری جه‌لال به‌رپرسی رێكخراوی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ ئێن ئاڕ تی وت: "ئه‌و هاوڵاتیانه‌ ویستبوویان به‌ نایاسایی به‌ره‌و ئه‌وروپا كۆچ بكه‌ن و له‌ماوه‌ی مانگی رابردوودا له‌ كه‌ناراوه‌كانی توركیا ده‌ستیگرابوون".

وتیشی‌: "له‌ناو ئه‌و 70 هاوڵاتییه‌دا ژن و منداڵ هه‌ن و دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژێك له‌ توركیا زیندانی كرابوون، ئه‌مڕۆ له‌ سنوری ئیبراهیم خه‌لیله‌وه‌ به‌ پاس ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم كراونه‌ته‌وه‌".

له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا توركیا سنوره‌كانی توندتر كردووه‌ته‌وه‌ بۆ رێگریكردن له‌ كۆچی نایاسایی له‌و وڵاته‌وه‌ بۆ ئه‌وروپا، هه‌ر له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابروودا ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی و قاچاغچی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیاوه‌ ده‌ستگیركراون.


AM:10:23:25/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 10724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو