لێدوانی به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی له‌سه‌ر گه‌شته‌كانی سلێمانی بۆ توركیا
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، تائێستاش گه‌شت له فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان بۆ وڵاتی توركیا به‌رده‌وامه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێدانی فیزه‌ی توركیا به خه‌ڵكی سلێمانی بوه‌ستێت، كاریگه‌ری بۆ گه‌شته‌كان ده‌بێت.
ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، تائێستا گه‌شته‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بۆ وڵاتی توركیا به‌رده‌وامه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پێدانی فیزای توركیا به هاوڵاتیانی سلێمانی بوه‌ستێت كاریگه‌ری بۆ گه‌شته‌كان ده‌بێت، ناوبراو وتی: "بێگومان كاریگه‌ری ده‌بێت، چونكه زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه گه‌شت ده‌كه‌ن زۆربه‌یان بۆ توركیان، هه‌فتانه له فڕۆكه‌خانه‌كه‌مانه‌وه بۆ توركیا نزیكه‌ی 20 تا 25 گه‌شت هه‌یه".
ئه‌مشه‌و كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات نیوز له گه‌شتی هه‌واڵی ئه‌مشه‌ویدا رایگه‌یاند "حكومه‌تی توركیا پێدانی ڤیزای به دانیشتووانی پارێزگای سلێمانی بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار راگرتووه".
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه "به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌شی له كونسوڵخانه‌ی توركیاوه ده‌ست كوردسات نیوز كه‌وتووه، راگرتنی ڤیزا به دانیشتووانی پارێزگای سلێمانی هۆكاره‌كه‌ی سیاسییه، چونكه له ئێستادا له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئاساییه و ته‌نها بۆ دانیشتووانی سلێمانی راگیراوه".
هه‌واڵه‌كه‌ی كوردسات نیوز له كاتێكدایه شه‌وی رابردوو له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی توركیا، به‌هرۆ گه‌ڵاڵی نوێنه‌ری یه‌كێتی ئه‌و وڵاته‌ی جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه سلێمانی.
PM:09:00:24/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 34285
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت