كوردسات نیوز: توركیا پێدانی ڤیزای به‌ دانیشتووانی سلێمانی راگرت


وێستگه‌ نیوز -

كه‌ناڵی كوردسات نیوز بڵاویكرده‌وه‌، حكومه‌تی توركیا پێدانی ڤیزای به‌ دانیشتووانی سنووری پارێزگای سلێمانی راگرتووه‌.

كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات نیوز له‌ گه‌شتی هه‌واڵی ئه‌مشه‌ویدا رایگه‌یاند "حكومه‌تی توركیا پێدانی ڤیزای به‌ دانیشتووانی پارێزگای سلێمانی بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار راگرتووه‌".

له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه‌ "به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌شی له‌ كونسوڵخانه‌ی توركیاوه‌ ده‌ست كوردسات نیوز كه‌وتووه‌، راگرتنی ڤیزا به‌ دانیشتووانی پارێزگای سلێمانی هۆكاره‌كه‌ی سیاسییه‌، چونكه‌ له‌ ئێستادا له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئاساییه‌ و ته‌نها بۆ دانیشتووانی سلێمانی راگیراوه‌".

هه‌واڵه‌كه‌ی كوردسات نیوز له‌ كاتێكدایه‌ شه‌وی رابردوو له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی توركیا، به‌هرۆ گه‌ڵاڵی نوێنه‌ری یه‌كێتی ئه‌و وڵاته‌ی جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه‌ سلێمانی.



PM:08:52:24/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 6479 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو